هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سوپای توركیا، هەپەگە راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سوپای توركیا، هەپەگە راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌
له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سوپای توركیا، هەپەگە راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

2020-06-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سوپای توركیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئەم هێرشە بۆسەر هێزەکانی پاراستنی گەلی سڤیلی ئەم خاکەیه‌.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووه‌: توركیا ناتوانێت خۆی لەبەرەدم دەستکەوتەکانی گەلی کورد ڕاگرێت، بە بیانووی جیاواز هێرشی نامەردانەی ئەنجامداوە، ئەم هێرشە دژی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە ئەنجامدراوە، ئەم هێرشانە بۆسەر مەخمور و شەنگال کە دژی داعش بەرخۆدانیان کرد، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ زیهنییەتی داعش نییە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شمكردووه‌، لەو ناوچانە هیچ جموجوڵێکی هێزەکانی ئێمە نییە، هێزەکانمان دژی هەر چەشنە هێرشێک بۆسەر بەشەکانی کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکانی، بە توندی وەڵامیان دەبێت.

لە کۆتاییش هاتووە: بەهۆی بۆردوومانەکانەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.