English | عربي

پەرلەمانتارێك: داوامان كردوە یەكەم و دوەم و سێهەمی زانكۆ و پەیمانگاكان دابمەزرێنرێن


پەرلەمانتارێك: داوامان كردوە یەكەم و دوەم و سێهەمی زانكۆ و پەیمانگاكان دابمەزرێنرێن

2019/07/02 | 22:10

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، داوایانكردوە خوێندكارە یەكەم و دوەم و سێهەمەكانی دەرچوی زانكۆ و پەیمانگاكان دابمەزرێنرێت و دەڵێت، چاوەڕێی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتین.ئاشنا عەبدوڵا، ئەندمی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند،"لەدوای سوێند خواردنمان، خوێندكارە یەكەم و دوەم و سێهەمەكانی دەرچوی زانكۆ و پەیمانگاكان داوایانلێكردوین كە حكومەت دایانبمەزرێنێت، ئێمە یاداشتەكانمان لێوەرگرتون و ئاراستەی بەرزمانكردوەتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و لەوێوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار، بەڵام ئەمە پەیوەندی بە پێكهێنانی كابینەی نوێ حكومەتەوە هەیە".ئەوەی كە ئەركی ئێمەیە وەكو لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی جێبەجێمان كردوە و چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەت دەكەین

ئەندمی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا وتیشی،"ئایا كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێن كەسی دیكە دابمەزرێنێت یان نا، ئەوەی كە ئەركی ئێمەیە وەكو لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی جێبەجێمان كردوە و چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەت دەكەین".ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هاتو حكومەتی هەرێم لە خوێندنی باڵا كەسانی دیكەی دامەزراندن و ئەمان دانەمەزران ئەو كاتە هەڵوێستی دیكەمان دەبێت".بەپێی زانیارییەكانی خەندان، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندنی یەکەمەکانی ساڵی 2015 بۆ 2016 ی دەرکردوە و تەنھا فەرمانی دارایی ماوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending