هەواڵی کوردستان ئێستا

خۆشناو: دەمانەوێت هەماهەنگییەكی باش لە نێوان پەرلەمان و حكوومەتدا هەبێت

خۆشناو: دەمانەوێت هەماهەنگییەكی باش لە نێوان پەرلەمان و حكوومەتدا هەبێت
خۆشناو: دەمانەوێت هەماهەنگییەكی باش لە نێوان پەرلەمان و حكوومەتدا هەبێت

2019-12-29 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، زانیاری لەسەر پەیوەندیی پەرلەمان و حكوومەت دەخاتە ڕوو و ئاماژە بە گرنگیی كارەكانی پەرلەمان دەكات لە دوای پشووی سەری ساڵ.

ئومێد خۆشناو، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "زۆربەی وەزیرەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتوونەتە لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان و روونكردنەوەیان داوە و بەشێكیان هاتوونەتە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستانیش، كە ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەكانی پەرلەمان و حكوومەتدا رێك خراوە، چونكە زۆر پرسی جێبایەخ هەیە بۆ داهاتوو و گرنگە پەیوەندی لە نێوان ئەو دوو دامەزراوەیە باشتر بێت".

خۆشناو گوتیشی: "پڕۆژەی چاكسازیمان لە بەردەستە و دوای پشووی سەری ساڵ پەرلەمان دەست دەكاتەوە بە كاركردن لەسەری و پڕۆژەی بودجەی كوردستان و پرسی بەرنامەكانی حكوومەت و سەرجەم ئەوانە، وادەكەن پەیوەندیی ئەو دوو دامەزراوەیە لە ئاستێكی باشدا بێت".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێ: "پەیوەندیی پەرلەمان و حكوومەت زۆر باشە لە چوارچێوەی یاسا رێگەپێدراوەكاندا و دەشمانەوێت ئەو هەماهەنگییە زۆرتر بێت".

 

كارزان هەورامی