English | عربي

خشتەیەکی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٤ بڵاو کرایەوە


خشتەیەکی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٤ بڵاو کرایەوە

2019/07/04 | 10:20

(هەواڵ كوردستان)- وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکات.

 

بەپێی ئەو لیستەی لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ (باسنیوز) نێردراوە، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

بەپێی خشتەکە، رۆژی یەکشەممە ٧ی ٧ی ٢٠١٩، مووچەی مانگی چواری دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان خەرج دەکرێت.

 

چاوەڕوانیش دەکرێت ڕۆژی ٨ی ٧ی ٢٠١٩ و ڕۆژانی دواتر، هاوشێوەی خشتەی مانگەکانی ڕابردوو، مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە دابەش بکرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە لە ٢٨ی ٥ی ٢٠١٩، مووچەی مانگی سێی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending