گوته‌بێژی پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند
هەولێر-KDP.info- رائید هۆگ عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی به تاوانی جیاجیا راگه‌یاند و ئاماره‌كانی ساڵی 2019شی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رائید هۆگر عه‌زیز، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان به تاوانی جیاجیا ده‌ستگیركردووه، كه دیارترینیان باندێكی 3 كه‌سی بووه.
به گوێره‌ی گوته‌بێژی پۆلیس، 3 تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ع. م. م) 31 ساڵ، (ت. ف. ر) 37 ساڵ و (ع. و. س) 36 ساڵ، له مانگی 11ی ئه‌مساڵ، له 15 ماڵی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی جیاجیای هه‌ولێر، بڕی 30 هه‌زار دۆلار و 350 میسقاڵ زێر و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی گرانبه‌هایان دزیوه.
گوته‌بێژی پۆلیس ئاشكراشی كرد، هه‌ر 3 تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له پۆلیس ته‌واو بووه و ره‌وانه‌ی دادگا كراون بۆ بڕیاری كۆتایی.
رائید هۆگر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له مانگی 12ی ئه‌مساڵ، 4 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون، له كاتی ده‌ستگیركردنیشیان مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستال و هیرۆیینیان پێبووه و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیان پێبووه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، تۆمه‌تباران (د. ر. م) 20 ساڵ، (ر. ر. م) 28 ساڵ، (ط. ر. ع) 19 ساڵ و (هـ. ا. ا) 38 ساڵ، بازرگانییان به‌و ماددانه كردووه، دوای ده‌ستگیركردنیشیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له پۆلیس ته‌واو بووه كه به گوێره‌ی مادده‌ی 14ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر لیكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
گوته‌بێژی پۆلیس، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ط. س. ن)و كه كه‌سێكی بیانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه، بڕی 210 هه‌زار دۆلاری ساخته‌ی هێناوه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و پاره ساخته‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
له باره‌ی ئاماره‌كانی 2019، گوته‌بێژی پۆلیس رایگه‌یاند، له ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر (6411) سكاڵا تۆمار كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌و ژماره‌یه (6212) تۆمه‌تبار له گشت كه‌یسه‌كان ده‌ستگیركراون.
گوته‌بێژی پۆلیس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه (5398) كه‌یس لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسیان ته‌واو بووه و بۆ بڕیاری كۆتایی ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
له كۆی تاوانبارانیش، 96 تاوانبار بڕیاری كۆتایی دادگایان به مادده‌ی جۆراوجۆر بۆ ده‌رچووه، 718 تاوانباریش كه‌یسه‌كانیان هێشتا ماوه و دادگا بڕیاری كۆتایی ده‌رنه‌كردووه.
رائید هۆگر عه‌زیز ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند، كه به رێژه‌ی 87%ی كه‌یسه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له ساڵی 2019 یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان نێردراوه‌ته دادگا، ته‌نها 13%ی كه‌یسه‌كان ماون، كه هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دان.
ئومێد بابان