English | عربي

15 کەس بەتۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی شیلادزێ سزا دران


15 کەس بەتۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی شیلادزێ سزا دران

2019/07/04 | 14:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کەیسی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی شیلادزێ لە دادگای دێرەلوکی سەر بە پارێزگه‌ی دهۆک بەڕێوەچو، دادگا بڕیاری سزادانی بۆ 15 بەشداری خۆپیشاندانەکان دەرکرد.26ی كانوونی دوه‌می ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی شیلادزێ دژی بونی سەربازانی سوپای تورکیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا 

26ی كانوونی دوه‌می ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی شیلادزێ دژی بونی سەربازانی سوپای تورکیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هێرشیانکردە سەر بارەگایەکی سوپای ئەو وڵاتە لە ناوچەکە، دو کەس بە گوللەی سوپای تورکیا شەهیدبون، دوای خۆپیشاندانەکانیش هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد.لە دانیشتنەکەدا دادوەر مافی قسەکردنی بە تۆمەتباراندا، ئەوانیش دوپاتیان کرده‌وه‌ کە دژی داگیرکاری هەڵوێستیان هەبوە

 

پارێزه‌ر رێوینگ یاسین، پارێزەری دۆسیەکە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "لە دانیشتنەکەدا دادوەر مافی قسەکردنی بە تۆمەتباراندا، ئەوانیش دوپاتیان کرده‌وه‌ کە دژی داگیرکاری هەڵوێستیان هەبوە و بەشداریی خۆپیشاندانیان كردوه‌، کارێکی هەڵەیان نەکردوە و لێی پەشیمان نین".دۆسیه‌ی خۆپیشاندانی شیلادزێ بۆ ئەو کەسانە کۆتایی هاتوە و دادوەر بڕیاری زیندانیکردنی بۆ نەداون

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دۆسیه‌ی خۆپیشاندانی شیلادزێ بۆ ئەو کەسانە کۆتایی هاتوە و دادوەر بڕیاری زیندانیکردنی بۆ نەداون، بەڵام هەریەکەیان بە بڕی 100 هەزار دینار سزای ماددی دراون".پارێزه‌ر رێوینگ یاسین وتیشی، "دادوەری بڕیاریدا بۆ هەر ڕۆژێکی زیندانیان بۆ ئەو 15 کەسە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، هەریه‌كه‌یان سێ هەزار دینار لە سزاکەی کەم دەکرێتەوە".خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شیلادزێ دوای ئەوە هات کە 23ی کانونی دوەم لە شارۆچكه‌ی دێرەلوک و شارەدێی هێتوتێی چوار هاوڵاتیی سیڤیل شەهیدبون

 

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شیلادزێ دوای ئەوە هات کە 23ی کانونی دوەمی 2019 لە شارۆچكه‌ی دێرەلوک و شارەدێی هێتوتێی ده‌ڤه‌ری بادینان چوار هاوڵاتیی سیڤیل لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەهید بون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending