English | عربي

بەوێنە.. له‌ هه‌ولێر پرۆژه‌ی به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌کی کارەبا چووەتە بواری جێبەجێ کردن


بەوێنە.. له‌ هه‌ولێر پرۆژه‌ی به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌کی کارەبا چووەتە بواری جێبەجێ کردن

2019/07/04 | 15:35

(هەواڵ كوردستان)-  

له‌م رۆژانه‌ پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك (کاتژمێری كاره‌با) كه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان خاوه‌نییه‌تی، ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كرا ‌و‌ بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێریش زانیاری نوێ لەمبارەیەوە دەخاتە ڕوو.

ئه‌ندازیار ژیار عه‌بدولغه‌زیز، به‌رپرسی تیمی به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ك له‌گه‌ڕه‌كی راستی له‌ لێدوانێكدا بە هەژماری فەرمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگه‌یاندووە: "خۆشبه‌ختانه‌ كاره‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئێستا ئێمه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی راستی پرۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، رۆژانه‌ زیاتر له‌ 100 سندوق بۆ ماڵه‌كان ده‌به‌ستین كه‌ هه‌ر سندوقێك 2 تا 6 پێوه‌ری زیره‌كی تێدایه‌".

دەشڵێت: "تیمه‌كان به‌چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و تاكه‌ گرفت كه‌ دێته‌ پێشمان بوونی وایه‌ری زۆره‌ له‌سه‌ر ستونه‌كان كه‌ هی موه‌لیده‌ی ماڵان و هێلی ئینته‌رنێته‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نارێك راكێشراون و ئه‌مه‌ واده‌كات كه‌ نه‌توانین سه‌ندوقه‌كان له‌و ستوونانه‌ ببه‌ستین كه‌ ئه‌و جالجالۆكه‌ وایه‌رانه‌ی پێوه‌ شۆڕ بۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ گه‌ڕه‌كه‌ میللییه‌كان دێنه‌پێشمان، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش ده‌بێ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان هاوكارمان بن له‌ لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و وایه‌رانه‌ی كه‌ هیچی به‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌".

پێشتر ئەندازیار حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى هەولێر بۆ (باسنیوز) رایگەیاندبوو: " پڕۆژەى دانانى پێوەرى زیرەک بۆ سەرجەم بەکاربەرانى وزەى کارەبا لە پارێزگاى هەولێر چووەتە بارى جێبەجێکردنەوە کە لەڕێگەى سیستەمێکى تازەى پێشکەوتووەوە پێوەرى هەر بەکاربەرێک بە سەنتەرى ناوەندى دەبەسترێتەوە، ئەو پێوەرە لە ستوونى کارەباى گەڕەک و کۆڵانەکان هەڵدەواسرێت بۆیە هاووڵاتى بەئاسانى ناتوانێت دەستکارى بکات چونکە پێوەرەکە بەتەواوى داتا و زانیارییەکانى کۆنترۆڵکراوە لەلایەن سەنتەرى ناوەندییەوە".

www.basnews.com/images/2019/07/Screen-Shot-2019-07-04-at-3.02.59-PM







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending