English | عربي

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات چوار خاڵی تایبەت بە شنگال جێبەجێ بکات


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات چوار خاڵی تایبەت بە شنگال جێبەجێ بکات

2019/07/04 | 16:05

(هەواڵ كوردستان)-

 

شنگال-KDP.info- سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێکی چوار خاڵیدا داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، کە ئیدارەی شەرعیی شنگال بگەڕێتەوە و ئیدارەی ناشەرعیش بدرێتە دادگا و پەکەکەش لە شنگال دەربکرێت و ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان و ئەمنیەت بۆ شنگال بگەڕێتەوە.

 

وەیس نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی چوار خاڵیی لەبارەی شنگال ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت و چاوەڕێ دەکەین حکوومەت ئەو چوار خاڵە جێبەجێ بکات، چونکە فشارێکی زۆری ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر حکوومەتی عێراق ھەیە، بۆ ئەوەی ئیدارەی شەرعی و ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ شنگال و ئەوانەیشی کە بەناشەرعی خۆیان سەپاندووە، دەربکرێن."

 

وەیس نایف گوتیشی: "لە نووسراوەکەی پەرلەماندا ھاتووە، کە ئیدارەی شەرعی بگەڕێتەوە و ئیدارەی ناشەرعیش لاببرێت و بدرێتە دادگا و پەکەکەش لە شنگال دەربکرێت و ئاوارەکان بگەڕێنەوە و ئەمنیەت بۆ شنگال دابین بکرێت، بۆیە ئەم جارە گەشبینین کە لە ماوەیەکی نزیکدا حکوومەت ئەو خاڵانە جێبەجێ بکات و ئێمەش بەفەرمی بگەڕێینەوە بۆ سەر کاری خۆمان."

 

بڵند ئیبراھیم

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending