وەزیری تەندروستی: له‌گەڵ وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رقاڵی دابینكردنی موچه ده‌بین
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزیری تەندروستی، لەبارەی بایکۆتی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند: وه‌زاره‌تی دارایی له‌كاتی به‌رده‌ست بوونی ئه‌م موچه‌یه وەک یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت موچه‌یان پێدەدرێت و له‌گەڵ وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رقاڵی دابینكردنی ئه‌و موچه‌یه ده‌بین.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی رێكکه‌وتنكێیان واژۆكرد بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له چاكسازیه‌كانی گه‌وران، وه‌زیری ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ژماره‌یه‌ك توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا باری ته‌ندروستیان ناجێگره، دەشڵێت، داوایان کردوە تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچە وەربگرێت.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یاداشتی لێكتێگه‌یشتنمان واژۆ كرد بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی بۆ چاكسازیه‌كانی گه‌وران و راهێنان به‌و تیمانه‌ی له‌و گرتوخانانه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و به ڵێنیشیان داوه قۆناغ به قۆناغ ئه‌و پڕۆژەیە به‌رده‌وام بێت، ئامانج له‌و پرۆژه‌یه‌ش په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیه له چاكسازیه‌كان.
وتیشی، هه‌رده‌م وتومان موچه‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی زه‌روره‌تێكی گرنگه و داوامان كردوه، وه‌زاره‌تی دارایی له‌كاتی به‌رده‌ست بوونی ئه‌م موچه‌یه وەک یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت موچه‌یان پێدەدرێت و له‌گەڵ وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رقاڵی دابینكردنی ئه‌و موچه‌یه ده‌بین.