English | عربي

لەزانكۆیەكی هەرێمی كوردستان بەشی زمانی چینی دەكرێتەوە


لەزانكۆیەكی هەرێمی كوردستان بەشی زمانی چینی دەكرێتەوە

2019/07/04 | 19:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-زانکۆی سەڵاحەدین و کونسوڵی چین بۆ بڕیاردان لەسەر کردنەوەی بەشی زمانی چینی پێکەوە گفتوگۆیان کرد، کونسوڵی چین ڕایدەگەیەنێت ئەمە هەنگاوێکی مەزنە لە پرۆسەی ئاڵوگۆری کلتوریی لەنێوان زانکۆکانی وڵاتی چین و هەرێمی کوردستان.لەدیدارێکدا ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و کونسوڵی گشتی کۆماری چین لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیانکرد لەبارەی کردنەوەی بەشی زمانی چینی لە کۆلێژی زمان، لەدیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین وتی: لەگەڵ کونسوڵخانەی کۆماری چین ئەوە بە پێویست دەزانین کە پێکەوە کاربکەین بۆ ئەوەی میکانیزمێکی گونجاو دابنێین بۆ چۆنیەتی دانانی پرۆگرامی خوێندن و چۆنیەتی وەرگرتنی خوێندکار لەو بەشەدا، بەڕەچاوکردنی ئەو تایبەتمەندیانەی زمانی چینیی هەیەتی، چونکە ئێمە یەکەم زانکۆ دەبین لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق کە بەشی زمانی چینی دەکەینەوە.ئەحمەد دزەیی ئەوەشی وت،"بۆ ساڵی تازە ئێمە باڵەخانەیەکی نوێ و تایبەت بۆ ئەم بەشە دابین دەکەین تاکو لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی بەشەکەدا بگونجێت، پلانی ئەوەشمان داناوە بۆ ئەمساڵ ٢٥ خوێندکار لەو بەشە وەربگرین و لە ساڵانی داهاتودا ئەم ژمارەیە زیاد دەکەین، هەروەها هەندێک پرۆگرامی تایبەتمان هەیە لەچوارچێوەی سیستەمی نوێی خوێندن پێویستە ئەو پرۆگرامانەش لەو بەشەدا جێگەیان بۆ بکرێتەوە".پێشنیار دەکەین کە لە زانکۆکەمان چەند کورسیەکی تایبەت بۆ خوێندکارانی چین دابین بکەین تاکو لە زانکۆی سەڵاحەدین درێژە بە خوێندن بدەن

دزەیی دەشڵێت." ئێمە وەک زانکۆی سەڵاحەدین پێشنیار دەکەین کە لە زانکۆکەمان چەند کورسیەکی تایبەت بۆ خوێندکارانی چین دابین بکەین تاکو لە زانکۆی سەڵاحەدین درێژە بە خوێندن بدەن ". لەبارەی کردنەوەی بەشی زمانی چینیی کونسوڵی گشتی کۆماری چین لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،"بێگومان ئەمە هەنگاوێکی مەزنە لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی کلتوریی لە نێوان زانکۆکانی وڵاتی چین و هەرێمی کوردستان، ئەم هەنگاوە گرنگەش هەماهەنگییەکی دۆستانەی باشە لەگەڵ خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەی دەروازەیەکی پتەو دروست بکەین لە پەیوەندیەکانی نێوانمان".ئاماژەی بەوەشكرد،"کۆمەڵێک مامۆستامان دابین کردوە هیوادارم بتوانین سەرکەوتو بین چونکە ئێوە وەک زانکۆ سەلاحەدین بە دەستێک لایەنی کارگێری بەرێوەدەبەن و ئێمەش بەدەستەکەی تر مامۆستای زمانی چینی دابین دەکەین بۆیە بۆ سەرخستنی ئەم بەشە پێویستە هەردوولامان دەستمان لەناو دەستی یەک بێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending