English | عربي

بەغدا و هەولێر پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگەیان بۆ كەركوك تاوتوێكرد


بەغدا و هەولێر پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگەیان بۆ كەركوك تاوتوێكرد

2019/07/04 | 21:00

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئاژانسەكانی عێراق رایانگەیاند، بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك، حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێم كۆبونەتەوە.بەپێی ئاژانسەكانی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرپرسانی سەربازی حكومەتی بەغدا لەگەڵ شاندێكی سەربازی حكومەتی هەرێم كۆبونەتەوە، بە مەبەستی گفتوگۆ و تاوتوێكردنی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك كۆبونەوەیان ئەنجامداوە.لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك رایگەیاندوە "بەرپرسانی سەربازی حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێم لە سەربازگەی كەیوان كۆبونەتەوە، تا لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك بڕیاربدەن".ئاماژەی بەوەشكردوە " كۆبونەوەكە لەژێر چاودێری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا ئەنجامدراوە و ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەر و راوێژكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش لەو كۆبونەوەیەدا بەشداریانكردوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending