English | عربي

لێكۆڵەرێكی عێراقی: گەر پێشمەرگە نەبوایە ئێستا كوردەكان لەناو كەمپەكان دەبون


لێكۆڵەرێكی عێراقی: گەر پێشمەرگە نەبوایە ئێستا كوردەكان لەناو كەمپەكان دەبون

2019/07/05 | 17:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا، نوسەرو لێكۆڵەرو غەیث تەمیمی لە وەڵامی پێشكەشكاری بەرنامەكەدا دەڵێت، "ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە، ئێستا شیعە چۆن سوننەكانیان وێران كردوە، بە هەمانشێوە كوردەكانیشیان وێران دەكرد".لەبەرنامەی (وجهة نظر)ی كەناڵی ئاسمانی دیجلە، پێشكەشكاری بەرنامەكە، نبيل جاسم لێی دەپرسێت، بۆچی بەڕێز عەبدولمەهدی پێشمەرگەی تێپەڕاند و تەنها حەشدی خستە ریزەكانی سوپاوە؟، لە وەڵامدا غەیث تەمیمی دەڵێت،"جیاوازی هەیە، با پێت بڵێم چۆن، ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە، ئێستا شیعە چۆن سوننەكانیان وێران كردوە، بە هەمانشێوە كوردەكانیشیان وێران دەكرد و لەناو دەوڵەت و ژیانیشدا پشتگوێیان دەخستن نەك تەنها لە سیاسەتدا.لە درێژەی وەڵامەكەیدا دەشڵێت،" بۆ ماوەی چوار ساڵە هێشتا سوننیەكان لەناو كەمپەكاندان و كەسێك نیە لەسەریان بێتەدەنگ و بڵێت عەیبە سوننیەكان لە كەمپەكاندان كە عێراقین".لە كۆتایی وەڵامەكەیدا ئەو لێكۆڵەرو نوسەرە دەشڵێت،" ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە ئێستا كوردەكانیش لە كەمپەكاندا دەبون، بۆیە ئەم بابەتە جیاوازە، پێشمەرگە لەگەڵ ئەزمونی 2003دا دانەمەزراوە، وە لەنێو ئەم ناوەڕۆكە پوچەڵانەشدا ئەو بابەتە چارەسەرناكرێت، بەڵام شتە بنەڕەتیەكە ئەوەیە كە شیعە دەوڵەتیان بەدەستەوەیە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending