English | عربي

پاسپۆرتی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی دەوامی ڕۆژانی شەممە بڵاو کردەوە


پاسپۆرتی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی دەوامی ڕۆژانی شەممە بڵاو کردەوە

2019/07/05 | 21:30

(هەواڵ كوردستان)-  

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی دەوامی ڕۆژانی شەممە لە بەرێوەبەرایەتییەکەیان بڵاو کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 5/7/2019، بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە، تێیدا لەبارەی دەوامی ڕۆژانی شەممەوە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لەمەدوا ڕۆژانی شەممە پشووی فەرمی دەبێت لە بەرێوەبەرایەتییەکەیان بەپێی بڕیارێکی ڕەگەزنامەی گشتی لە بەغدا.

پاسپۆرتی هەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەشدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات ڕۆژانی شەممە سەردانیان نەکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی 1/7/2019، پاسپۆرتی هەولێر لە ئاگادارییەکەدا ڕایگەیاندبوو: "بەھۆی زۆری مامەڵەی ھاووڵاتییان، حکوومەتی عيراق و ھەرێم بریاندا کە پشووی ڕۆژانی شەممە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی عيراق و کوردستان نەمێنێت، لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتییان و زوو جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێرو دەورووبەری دەکات لەمەودوا پشووی رۆژانی شەممەمان نامێنێت".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending