English | عربي

توێژەرێکی عێراقی بەشێوەیەکی جیاواز باسی پێشمەرگە دەکات


توێژەرێکی عێراقی بەشێوەیەکی جیاواز باسی پێشمەرگە دەکات

2019/07/06 | 08:50

(هەواڵ كوردستان)-

توێژەرێکی عێراقی بە شێوەیەکی جیاواز لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەڕوانێ و باسیان دەکات.

غەیس تەمیمی، زانای ئاینیی شیعە و توێژەری عێراقی لەبواری بیری ئیسلامی، لە چاوپێکەوتنی کەناڵێکی عێراقی رایگەیاندووە، ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە نەبان، ئەوا شیعە هەموو شتێکی کوردستانی لەناودەبرد.

غەیس تەمیمی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەهۆی زەبروزەنگی شیعەوە، ژن و پیاوانی سوننە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و لە کەمپەکان دەژین و ئەوەشی بە مایەی ”شەرم“ بۆ عێراق هەژمار کردووە.

غەیس تەمیمیی جەختی لە رۆڵی کاریگەریی پێشمەرگە لە پاراستنی گەلی کوردستان کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەگەر پێشمەرگە نەبا، ئەوا شیعە چۆن سوننەی ئاوارەی کەمپەکان کرد، کوردیشی ئاوارە دەکرد و لەناوی دەبرد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending