English | عربي

دەست بەسەر زێڕ و گەوهەری ژنە وەزیرێکدا گیرا


دەست بەسەر زێڕ و گەوهەری ژنە وەزیرێکدا گیرا

2019/07/06 | 13:50

(هەواڵ كوردستان)-

دادگای تاوانە ئابوورییەکانی نایجیریا فەرمانی دەست بەسەرداگرتنی زێڕ و گەوهەری ژنە وەزیرێکی پێشووی حکوومەتی وڵاتەکەی، دا.

ئەمڕۆ شەممە 6-7-2019، دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە ماڵی خاتوو دیزنی ئەلیسۆن مادۆیکی، وەزیری نەوتی ایجیریا لە نێوان 2011-2015م دەست بەسەر چندین پارچە زێڕ و گەوهەردا گیرا، کە بەهایان دەگاتە نزیکەی 40 ملیۆن دۆلار.

دادگای تاوانە ئابوورییەکان داوای لەو ژنە وەزیرە یان پارێزەرێکی کردووە لە ماوەی 14 رۆژدا روونکردنەوە لەبارەی ئەو زێڕ و گەوهەرانە بدەن، ئەگینا دەخرێنە سەر خەزێنەی دەوڵەت.

پێشتریش دادگا لە ساڵی 2017 تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی خستبووە پاڵ دیزنی ئەلیسۆن، کە ئێستا نازاندرێ لە کوێ خۆی حەشار داوە و حکوومەتی نایجیریاش دەستی بەسەر خانووێکی ئەو ژنە وەزیرەدا گرت، کە بەهاکەی 37 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending