English | عربي

مەراسیمی کۆتایی کابینەی هەشت لە هەولێر بەڕێوەدەچێت


مەراسیمی کۆتایی کابینەی هەشت لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

2019/07/06 | 15:35

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-مەراسیمی کۆتایی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، خوداحافیز و سوپاسی وەزیرەکانی کابینەکە دەکرێت.نوری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە خەندان-ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە بۆ خواحافیزی ‌و سوپاسكردنی وەزیرەكانی کابینەکە.کۆبونەوەکە لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کابینەی هەشت بەڕێوەدەچێت 

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، کۆبونەوەکە لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک کابینەی هەشت بەڕێوەدەچێت و بڕیارە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرجەم وەزیرەکانی کابینەکە ئامادەبن.كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كودستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لە 18-6-2014 لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە متمانەی پێدرا.11ی ئایاری رابردو، مەسرور بارزانی بە دەنگی 87 پەرلەمانتار بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ناوزەد کرا و رۆژی دواتریش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێك رایسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت.

تەنها یەک هەفتە لە بەردەم مەسرور بارزانیدا ماوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت

 

لە ئێستادا تەنها یەک هەفتە لە بەردەم مەسرور بارزانیدا ماوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و بڕیاریشە لە 24 کاتژمێری ئایندەدا لایەنە بەشداربوەکانی کابینەکە سیڤی کاندیدەکانیان بۆ پۆستە وەزاریەکان راست بکەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending