English | عربي

رۆژئاوای کوردستان کۆنفرانسێک بۆ چارەسەری دەستگیرکراوانی داعش رێکدەخات


رۆژئاوای کوردستان کۆنفرانسێک بۆ چارەسەری دەستگیرکراوانی داعش رێکدەخات

2019/07/06 | 17:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئیدارەی سەربەخۆی رۆژئاوای کوردستان، بۆ چارەسەری کێشەی دەستگیرکراوانی داعش ، کۆنفرانسێکی سازکردو تێیدا و دەیان پسپۆڕی یاسایی و شیکەرەوەی سیاسی نێودەوڵەتی ئامادەبون.بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ شەممە ئیدارەی سەربەخۆی رۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی هەزاران دەستگیرکراوی داعش کە راپێچی زیندان و کەمپە بچوکەکان کراون، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سازکردو تێیدا و دەیان پسپۆڕی یاسایی و شیکەرەوەی سیاسی نێودەوڵەتی ئامادەی بون.بەپێی رێکخەرانی کۆنفرانسەکە، یاساناسانی فەرەنسی و شیکەرەوە ئەمریکییەکان بەشێکبون لەبەشداربوانی ئەو کۆنفرانسە سێ رۆژییەی کە لەشارۆچکەی ئامودا لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچو.مانگی ئاداری رابردو بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکا، کوردەکانی رۆژئاوا توانینان دواین بستەخاکی ئەو ناوچەیە لەدەستی رێکخراوی داعش بسەننەوە و لەپاش کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەش کێشەی زیندانیکراوانی داعش بەگشتی و زیندانیانی بیانی بەتایبەتی سەریهەڵدا.هەزار دەستگیرکراوی بیانی سەربەداعش لەزیندانەکاندان  و زیاتر لە 13 هەزار لەخێزانەکانیان خراونەتە کەمپەکانەوەرێکخەرانی کۆنفرانسەکە ئەوەشیان ئاشکراکردوە لە ئێستادا هەزار دەستگیرکراوی بیانی سەربەداعش لەزیندانەکاندان  و زیاتر لە 13 هەزار ژن و مناڵیش لەکەسوکار و خێزانەکانیان خراونەتە کەمپەکانەوە.لەماوەی رابردودا بەشێک لەزیندانیە ئەوروپییەکانی داعش لەعێراق دادگایی کران و سزای قورسیان بەسەردا سەپێنرا، لەبەرامبەریشدا وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی فەرەنسا داوای سوککردنی سزاکان یان گێڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی کرد.رێکخەرانی ئەو کۆنفرانسە ئاماژەشیان بەوەکرد، لەئێستادا کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو زیندانییانە و پێویستە هەنگاوی بەپەلە بنرێت بۆچارەسەرکردنی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending