English | عربي

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تى كاره‌با: سه‌رۆكى هه‌رێم له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌باى دهۆك


گوته‌بێژی وه‌زاره‌تى كاره‌با: سه‌رۆكى هه‌رێم له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌باى دهۆك

2019/07/06 | 20:25

(هەواڵ كوردستان)-

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌نگاوى باش نراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌مى كاره‌باى دهۆك و سه‌رۆكى هه‌رێمی کوردستان خۆى له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ نزیكترین كات كاره‌باى پێویست بۆ پارێزگاكه‌ دابین بكرێت.

محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم به‌(باسنیوز) راگه‌یاند: "بۆ چاره‌رسه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌باى پارێزگاى دهۆك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خۆى له‌سه‌ر هێڵه‌ و دوو ڕێگاش گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ یه‌كێكیان زیادكردنى بڕى گازوایلى پێویست بۆ وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى دهۆك كه‌ به‌شێكى زۆرى گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات".

 

راشیگه‌یاند: "به‌هێزكردنى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ دهۆك و دانانى هێلێكى تازه‌, یه‌كێكى دیكه‌یه‌ له‌و رێگایانه‌ى كه‌ ده‌توانێت گرفتى كه‌مى كاره‌با له‌ پارێزگاكه‌ چاره‌سه‌ر بكات چونكه‌ هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با له‌ كۆنترۆڵى گشتى بۆ سنوورى پارێزگاى دهۆك كۆنن و ناتوانن بڕى پێویست بگه‌یه‌ننه‌ پارێزگاكه‌".

 

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، حكوومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ به‌ راكێشانى چه‌ند هێڵێكى تازه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان له‌ كۆنترۆلى گشتییه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان به‌یه‌كسانى دابه‌ش بكات، له‌وانه‌ش هێڵى گواستنه‌وه‌ى هه‌ولێر بۆ خه‌بات و به‌رده‌ڕه‌ش و دهۆك و شه‌قڵاوه‌ و هه‌ریر و سۆران و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ كه‌ به‌ته‌واوبوونى ئه‌م هێڵه‌ تازانه‌ تاراده‌یه‌كى باش گرفتى كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending