English | عربي

شێخ جەعفەر مستەفا: تەنیا چەند هەنگاوێكی بچووك بۆ یەكگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ماوە


شێخ جەعفەر مستەفا: تەنیا چەند هەنگاوێكی بچووك بۆ یەكگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ماوە

2019/07/07 | 13:35

(هەواڵ كوردستان)-  

فەرماندەی یەكەی٧٠ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، كە تەنیا چەند هەنگاوێكی بچووك بۆ یەكگرتنەوەی هێزەكانی یەكەی ٨٠ و ٧٠ی پێشمەرگە ماوە.

 

شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ڕای گەیاند: "لە كۆبوونوەی دوێنێ شەممە ٦٧٢٠١٩دا هەموو ناوەكان بۆ پۆستەكان یەكلا كراونەتەوە و ئەمڕۆ یەكشەممە ٧٧٢٠١٩ ناوەكان ڕادەستی کەسی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێێ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت، ناوەكانیش بریتین لە:

د.

ڕێواز فایەق بۆ سەرۆكی پەرلەمان

شێخ جەعفەر موستەفا بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم

قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆكی حكوومەت

بێگەرد تاڵەبانی بۆ وەزیری كشتوكاڵ

حەمەسەعید حەسەن بۆ وەزیری ڕۆشنبیری

ئارام حەمەی مینا بۆ وەزیری خوێدینی باڵا

دەرباز كۆسرەت ڕەسووڵ بۆ وەزیری پلاندانان

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی كاندیدنەكردنی كەسێك لە دەڤەری بادینان بۆ وەزارەتەكان، بۆ کەناڵی (کوردستان 24) ئاماژەی بەوەش دا "لە پۆستەكانی دیكە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بە زیادەوە حەقیان بۆ دەكەینەوە و حیسابی تایبەتیان بۆ دەكەین، بۆیە پشتگوێیان ناخەین و پشتگوێشمان نەخستوون".

 

لەبارەی ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر پارێزگای كەركووك، شێخ جەعفەر ئاشكرای كرد: "من خۆم لە لێژنەكەدا نەبووم، بەڵام بە تەوافقی هەردوولا پارێزگار بۆ كەركووك دیاری دەكرێت، بە هەردوولاوە هەوڵ دەدرێت كە هەنگاو بۆ یەكڕیزی و تەبایی بنرێت بۆ ئەوەی برایەتی لە كەركووك بچەسپێت و ئەو دۆخە نالەبارەی ئەمڕۆ لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان دەگوزەرێ، ئاسایی بكرێتەوە".

لەبارەی هەڵوێستی حكوومەتی عێراق بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە وەك حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكانی دیكە یەك بخرێتەوە، شێخ جەعفەر مستەفا دەڵێت: "نازانم چۆن هێزی پێشمەرگە بە حەشدی شەعبییەوە پەیوەند دەدەن، هێزی پێشمەرگەی كوردستان هێزێكی دەستوورییە و لە عێراق یەك هەرێم هەیە كە لە دەستووردا لە نێوان دوو كەوانەدا ناوی پێشمەرگە وەك هێزی پاسەوانی هەرێم ناوی هاتووە، بۆیە نە بە حەشدی شەعبی و نە بەهیچ هێزێكی دیكە پێشمەرگە بەراورد ناكرێت".

 

كاندیدەكەی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، لەبارەی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی یەكەی ٨٠ و ٧٠ی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش دا: "تەنیا چەند هەنگاوێكی بچووك ماوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانین كۆتایی بە یەكگرتنەوەی هێزەكان بهێنین و لە هەموو ڕوویەكەوە بچنە ژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەم كارەش هەموو ئەو قسە و قسەڵۆكانە ناهێڵێن كە ناحەزان هەوڵی دروستكردنی بۆشایی پێ دەدەن تا لێیەوە بێنە ژوورەوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending