English | عربي

هاتوچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێل بەناوی هاوڵاتیانی عەرەبەوە دەكرێت


هاتوچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێل بەناوی هاوڵاتیانی عەرەبەوە دەكرێت

2019/07/07 | 13:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگەیاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب و دانیشتوی شاره‌كانی عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بۆ تۆماركردنی ئوتومبێله‌كانیان به‌ناوی خۆیان راسته‌وخۆ ده‌توانن سه‌ردانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بكه‌ن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاولاتیانی عه‌ره‌ب و دانیشتوی شاره‌كانی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌وا بۆ تۆماركردنی ئوتومبێله‌كانیان به‌ناوی خۆیان راسته‌وخۆ ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولیر بكه‌ن".ئاماژەی بەوەشکردوە، لە دوای پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان بۆ تۆماركردن راستەوخۆ ئۆتۆمبێله‌كان به‌ناویان ده‌كرێت، وه‌كو هه‌ر هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی هه‌رێمی کوردستان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر دەشڵێت، "چیتر پێویست ناكات په‌نا بۆ بریكارنامه‌ی دادنوسی یان بریكارنامه‌ی كۆمپانیاكان یان هه‌ر شتیكی تر ببه‌ن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending