English | عربي

گۆڕان به‌ فه‌رمی ناوی كاندیدانی ڕاده‌ستی مه‌سرور بارزانی كرد


گۆڕان به‌ فه‌رمی ناوی كاندیدانی ڕاده‌ستی مه‌سرور بارزانی كرد

2019/07/07 | 15:15

(هەواڵ كوردستان)- ناوی كاندیده‌كانیشی ئاشكرا كرد

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ فه‌رمی ناوی كاندیدانی خۆی بۆ سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد كه‌ سه‌رجه‌م ناوه‌كان ڕاده‌ستی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كراوه‌.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر (یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی ٧ی ٢٠١٩)، میدیای فه‌رمیی گۆڕان بڵاوی كرده‌وه‌، بزووتنه‌وه‌كه‌ كاندیدانی خۆی بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان دیاری كردووه‌ و ڕاده‌ستی مه‌سرور بارزانی، ڕاسپێدراوی پێكهێنانی حكوومه‌تی كردووه‌.

به‌پێی میدیای فه‌رمیی گۆڕان، كاندیدانی بزووتنه‌وه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ن:- ئاوات شێخ جەناب، بۆ پۆستی وەزیری دارایی و ئابووری- كوێستان محەمەد، بۆ پۆستی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی - دانا عەبدولكەریم، بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن- كەمال موسلیم، بۆ پۆستی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending