English | عربي

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌درێت


په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌درێت

2019/07/07 | 15:45

(هەواڵ كوردستان)-

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

شاخه‌وان ره‌ووف به‌گ، په‌رله‌مانتاری گۆڕان به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "رۆژی پێنج شه‌ممه‌، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌ و ده‌نگ ده‌درێت به‌ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م و له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ خه‌ریكی ئاماده‌كارین".

هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی ٧ی ٢٠١٩، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ فه‌رمی ڕای گه‌یاند كه‌ ناوی كاندیده‌كانی خۆیان ڕاده‌ستی مه‌سرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

دوێنێش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی خۆیدا كاندیده‌كانی بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان و پۆسته‌ باڵاكان یه‌كلا كرده‌وه‌ و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ فه‌رمی كاندیده‌كانی خۆی بۆ وه‌زاره‌ته‌كان ڕابگه‌یه‌نێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending