English | عربي

مه‌حموود عوسمان: ده‌بێ هه‌ولێر و به‌غدا له‌ گفتوگۆوه‌ بۆ ڕێککه‌وتن هه‌نگاو بنێن


مه‌حموود عوسمان: ده‌بێ هه‌ولێر و به‌غدا له‌ گفتوگۆوه‌ بۆ ڕێککه‌وتن هه‌نگاو بنێن

2019/07/07 | 15:45

(هەواڵ كوردستان)- "هەندێ گرفتی سەرەکی 15 ساڵە چارەسەر نەکراون"

سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات‌ ده‌بێ هه‌ولێر و به‌غدا قۆناغی گفتووگۆکان بگۆڕن بۆ کرداری و ڕێککه‌وتن، چونکه‌ ناکرێت هه‌ردوولا له‌ عێراقدا پرسه‌کانیان به‌ هه‌ڵواسراوی بمینێته‌وه‌.

 

د.

مه‌حموود عوسمان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئه‌وه‌ی ئێستا له ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه،‌ ته‌نیا گفتووگۆیه و‌‌ ده‌بێ لەمبارەوە به‌غدا هه‌نگاوی پراکتیکی بنێت و پێم وایه‌ تا ئێستا هه‌نگاو نه‌نراوه،‌ بۆیه‌ له‌گه‌ڵ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت ده‌بێت گفتوگۆکان بچنه‌ قۆناغی پراکتیک و جێبه‌جێکردنه‌وه‌،".

 

ئەو چاودێرە سیاسییە گوتیشی: "من هه‌ست ده‌که‌م گرفته‌ سه‌ره‌کییان وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ و بۆ ماوەی‌ ١٥ ساڵه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کران، بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌ردوولا بگه‌نه‌ ڕێککه‌وتنی کۆتایی تا هیچ هه‌ڵکشان و داکشانێکی سیاسی کاریگه‌ری نه‌کاتە سەر پەیوەندییەکانیان و ئه‌م هه‌موو هاتن و چوونه‌ ده‌کرێت، خۆ ده‌بێت بپرسین چی کراوه‌".

 

مەحموود عومسان گوتیشی: گوتیشی: "گرنگه‌ به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌و پرسانه‌ی لەسەری ناکۆکن، بیانبڕێننه‌وه"‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending