English | عربي

لەبارەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستەوە بڕیارێک دەردرێت


لەبارەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستەوە بڕیارێک دەردرێت

2019/07/07 | 21:45

(هەواڵ كوردستان)-

بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دووکان لەمەودوا مامۆستای گرێبەست دەبێت خۆی سەردانی پەروەردە بکات و مووچەکەی وەربگرێت.

 

مەھاباد مستەفا پەروەردەی دووکان بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دووکان ئاگادار دەکەینەوە لەمەودوا لەکاتی دابەشکردنی مووچەکانیان پێویستە خۆیان ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان و لەمەودوا بەھیچ شێوەیەک مووچە نادرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکانیان".

 

گوتیشی: "دەرکردنی ئەو بڕیارە لەپێناو ڕوونەدانی کێشە و ون نەبون و وەرنەگرتنی مووچەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرە گرێبەستانە دراوە".

 

باسی لە ئەوەش کرد ئەگەر مامۆستا یان فەرمانبەری گرێبەست ناتوانێت خۆی سەردانی پەروەردە بکات،پێویستە لە دادگا وەکالەت بۆ کەسێکی بکاتەوە ئینجا مووچەکەی پێدەدرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending