هەواڵی کوردستان ئێستا

هەڵەبجە شوێنە گەشتیاریەکانی بۆ دانشتوانی پارێزگاکە دەکاتەوە

هەڵەبجە شوێنە گەشتیاریەکانی بۆ دانشتوانی پارێزگاکە دەکاتەوە
هەڵەبجە شوێنە گەشتیاریەکانی بۆ دانشتوانی پارێزگاکە دەکاتەوە

2020-06-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ژووری ئۆپەراسیونی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆبوونەوەی خۆی ئەمرۆدا (17/6/2020) بریاری دا بە کردنەوەی شوێنە گەشتیاریەکان بەڵام تەنها بۆ دانشتوانی پارێزگاکە دەبن.

لە بریاری نوێی ژوری ئۆپەراسیونی هەڵەبجەدا هاتووە، کە شوێنە گەشتیاریەکان دەکرێنەوە بەڵام بە چەند مەرجێک، یەکێک لەوانە چونکە هاتووچۆ نێوان پارێزگاکان قەدەغەکراوە، شوێنەگەشتیاریەکانی هەڵەبجە تەنیا بۆ دانشتوانی پارێزگاکە دەکرێنەوە

ژورەکە ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: پێویستە کارمەندانی شوێنە گەشتیاریەکان پابەندی رێنمایە تەندروستیەکانبن، هەروەک بریاری داوە، کە لیژنەکانی قائیمقامیەت و ناحیەکان دەسەڵاتی گرتنەبەری رێکاری پێویستیان دەبێت بۆ سەرپێچیکاران.