English | عربي

وەزارەتى پەروەردە گۆڕانکارى لە سیستەمى خوێندندا دەکات


وەزارەتى پەروەردە گۆڕانکارى لە سیستەمى خوێندندا دەکات

2019/07/08 | 01:05

(هەواڵ كوردستان)- بۆ ساڵى تازەى خوێندن چەند وانەیەک زیاد دەکرێت و هەندێکى دیکە نامێنن

بەڕێوەبەرى گشتى پڕۆگرام و چاپەمەنى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند بۆ ساڵى تازەى خوێندن دوو وانەى تازە زیاد کراون و چەند وانەیەکیش لادراون.

 

کاوە عومەر بەڕێوەبەرى گشتى پڕۆگرام و چاپەمەنى وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێم بە(باسنیوز) راگەیاند: "بەمەبەستى خۆگونجاندن لەگەڵ سیستەمى تازەى خوێندن وەزارەتى پەروەردە بەردەوام تازەگەرى لە پڕۆگرامەکانى خوێندن دەکات بەشێوەیەک کە لەگەڵ ئەمڕۆدا بگونجێت،لەو چوارچێوەیەشدا دوو وانەى تازە بۆ خوێندنى ئەمساڵ ئامادەکراون وانەیەک بەناوى کارامەیى و بەها کۆمەڵایەتییەکان، کە باس لە پەروەردە و پێگەیاندنى قوتابى دەکات لە بوارە جیاجیاکاندا و لە قۆناغى بنەڕەتى لە پۆلى 1تا9 دەخوێندرێت ".

 

ئەوەشى خستەڕوو، ئەو وانەیە ئەمساڵ وەکو تاقیکردنەوە لە 200 ناوەندى خوێندن لەسەرتاسەرى کوردستان دەخوێندرێت و لە برى ئەوەشدا وانەکانى مافى مرۆڤ و مەدەنى لە پڕۆگرامەکانى خوێندن لادەدرێن.

 

ناوبراو ئاماژەى بە ئەوەش کرد" یەکێکە دیکە لەو وانانەى کە زیادکراوە تایبەتە بە ئامادەییە پیشەییەکان بەناوى پێشەنگ لەکاردا کە باس لە پێگەیاندنى کەسایەتى و خۆئامادەکرد بۆ کار دەکات، چونکە ئەمڕۆ زۆر پێویستە نەوەیەک پەروەردە بکرێت بتوانێت چۆن پشت بەخۆى ببەستێت و خۆى هەلى کار بدۆزێتەوە لەکەرتى تایبەت".

 

بەڕێوەبەرى گشتى پڕۆگرامەکان راشیگەیاند: " زۆر وانە هەن پێویستییان بە گۆڕانکارى ریشەیى هەیە چونکە کۆنن و لەگەڵ ئێستا ناگونجێن بۆنموونە زمانى کوردى بابەتی 40 ساڵ لەمەوبەرە بۆیە ئێمە سەرقاڵى گۆڕانکاریێکى سەرتاسەرین لە پڕۆگرامەکانى خوێندن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending