English | عربي

پەرلەمانی کوردستان چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام دەدات


پەرلەمانی کوردستان چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام دەدات

2019/07/08 | 10:00

(هەواڵ كوردستان)- K24 – هه‌ولێر:

پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە و بڕیاریشە لەگەڵ متمانە دان بە حکوومەتی نوێ، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بگۆڕدرێت.

ماوەی ساڵێکە ئەنجوومەنی پارێزگاکان ماوەی یاساییان بەسەر چووە و کەوتوونەتە نێو بۆشایی یاساییەوە، بۆ ئەمەش ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند ماددەیەکی پەیوەست بە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەموار دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر، پێشنیازکراوە یاسا نوێکە ماف بداتە کەسانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کە خۆیان بۆ پۆستی پارێزگار هەڵبژێرن.

هەروەها، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە متمانە بە پەرلەمان بدرێت و لەگەڵ ئەوەش، فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان داوا دەکات، پێش متمانەدان بە کابینەی نوێ، سەرۆکی نوێی پەرلەمان کە رێواز فایەقە هەڵبژێردرێت.

جیا لەمەش، بەهۆی وەرگرتنی چەند پۆستێکی وەزاریی، چەند پەرلەمانتارێک دەستلەکاردەکێشنەوە و کە ئەوانیش هەر یەک لە د.

ڤالا فەرید، بێگەرد تاڵەبانی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی سۆسیالیست و بەرەی تورکمانین.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کاندیدەکان بۆ کابینەی داهاتووی حکوومەت ئاشکرا بکەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending