English | عربي

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گۆڕدرا


سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گۆڕدرا

2019/07/08 | 10:15

(هەواڵ كوردستان)-

عەبدوڵای حاجی مەحموود لە پۆستی سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ حکوومەتە خۆجێیەکان کشایەوە و ریڤین ھروری بووە سەرۆکی لیژنەکە.

 

پەیجی فەرمیی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە: "دوێنێ یەکشەممە٧ی٧ی٢٠١٩ لە پەرلەمانی کوردستان، عەبدوڵای حاجی مەحموود دەستی لە سەرۆکی لیژنە کشاندەوە و ریڤین ھروری بە دەنگی ئەندامانی لیژنە بووە سەرۆکی لیژنەکە".

 

ئاماژە بەوەش کراو، ھۆکاری دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و حکوومەتە خۆجێیەکان بۆ ئەوە دگەڕێتەوە عەبدوڵای حاجی مەحموود دەبێتە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و کەسێکی دیکە دێتە شوێنی.

 

بەپێی رێککەوتنی  فراکسیۆنەکان، بەرکەوتەی لیژنەی پێشمەرگە بۆ ھاوپەیمانیی پارتی و حزبی سۆسیالست بووە و پارتی ریڤین ھروری کردووتە سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending