English | عربي

پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندی بە کوشتنی دیار غەریبەوە هەبێت


پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندی بە کوشتنی دیار غەریبەوە هەبێت

2019/07/08 | 12:25

(هەواڵ كوردستان)- بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەکە: کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرکردەکەی پەکەکە نەبووە

کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زانیارییەکی میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکات، ئەو ڕۆژەی سەرکردە باڵاکەی پەکەکە لەلایەن تورکیا کوژراوە، کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەو کۆمەڵەیەدا هەبووە.

 

پاش ئەوەی دوێنێ یەکشەممە ٧ی ٧ی ٢٠١٩، میدیای تورکیا و پەکەکەش هەواڵی کوژرانی دیار غەریب، ئەندامی کۆمیتەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)یان بڵاو کردەوە و هەردوولا ئاشکرایان کرد کە لە ئەنجامی هاوکارییەکی هەواڵگری و سەربازیدا بووە، میدیای پەکەکە بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی کوژرانی، دیار غەریب کۆبوونەوەی لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی هەبووە، میدیای تورکیاش ئاشکرای کرد کە لە چیای کورتەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی هێرشەکە ئەنجام دراوە.

 

لە بەرامبەردا ڕەھبەر سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی بۆ (باسنیوز) ئەو زانیارییانەی ڕەت کردەوە کە لە میدیاکانی پەکەکەوە باس دەکرێت و ئاماژەی بەوە کرد: ”ئەوە ئەسل و ئەساسی نییە، من لە کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بەرپرسی ڕاگەیاندنم“.

 

ڕوونیشی کردەوە کە ئەو ڕۆژەی دیار غەریب تێیدا بۆردومان کراوە، هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی نەبووە و دووپاتی کردەوە کە ئەو بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەکە و جەمیل هەورامیش بەرپرسی کۆمەڵەکەیە و کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیە نەبووە.  گوتیشی: ”کۆبوونەوە نەکراوە و قەتیش شتی وانابێت“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending