English | عربي

گوڵاڵە.. لە هێرشیكی داعشدا چوار کەس بریندار بوون


گوڵاڵە.. لە هێرشیكی داعشدا چوار کەس بریندار بوون

2019/07/08 | 12:25

(هەواڵ كوردستان)-

شەوی ڕابردوو لە گوندێكی سەر بە شارەدێی "گوڵاڵە"ی سەر بە قەزای خانەقین، پاش تەقینەوەی بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكدا، چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر هاووڵاتیانی گوندەكە و هێزێكی سوپای عێراق و بەو هۆیەوە دوو هاووڵاتی و دوو سەربازی سوپای عێراق بریندار بوون و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بێسەروشوێنە.

 

خەلیل خوداداد، بەرپرسی كۆمیتەی گوڵاڵەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو لە گوندی (ئیسڵاح)ی سەر بە شارەدێی گوڵاڵە لەسەر ڕێگای كەلار ـ گوڵاڵە، بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا تەقیوەتەوە و پاش ڕووداوەكە دانیشتووانی گوندەكە و هێزێكی سوپای عێراق چوون بە هانای ئۆتۆمبێلەكەوە، بەڵام لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بە چەك هێرش كراوەتە سەر هاووڵاتییان و هێزەكەی سوپای عێراق".

 

گوتیشی "بەهۆی هێرشەكەوە 2 هاووڵاتیی دانیشتووی گوندەكە و 2 سەربازی سوپای عێراق بریندار بوون".

 

ئاماژەی بەوەش دا "شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش تا ئێستا بێسەروشوێنە و نازانرێت خۆی حەشارداوە یان ڕفێندراوە".

 

بەرپرسی كۆمیتەی گوڵاڵەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕوونیشی كردەوە "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش لە هەمان گوند بۆمبێك تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending