وه‌زیری ته‌ندروستی هۆشداریه‌كی ترسناك راده‌گه‌یه‌نێت
2020-06-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزیری تەندروستی هۆشداریدا لە بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوان و مردن بە كۆرۆنا بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییە تەندروستیەكان.
سامان به‌رزنجی له‌هه‌ژماری خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند:بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و خابوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناک و سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاوڵاتی و زۆربوونی ڕێژەی مردن بۆ دەیان لە ڕۆژێکدا.
هۆشداری وه‌زیری ته‌ندروستی دوای ئه‌وه دێت تا دێت ئاماری گیان له‌ده‌ستدان و توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت.
لەئێستادا كۆی گشتی ژمارەی توشبوانی سەرتاسەری هەرێم دو هەزار و 821 كەسە، 75 حاڵەتی مردن تێیدا تۆماركراوە و هەزار و 132 توشبو چاكبونەتەوە،