English | عربي

قوبروس: تورکیا پێشێلکارییەکی گەورەی دژبە سەروەری خاکی وڵاتەکەمان کردوە


قوبروس: تورکیا پێشێلکارییەکی گەورەی دژبە سەروەری خاکی وڵاتەکەمان کردوە

2019/07/08 | 17:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-حکومەتی قوبروس ئیدانەی هەنگاوە نوێیەکەی حکومەتی تورکیای کرد بۆ ناردنی کەشتی دوەمی دەرهێنانی گازی سروشتی لە دەریای قوبروس و ئەو هەنگاوەی بەپێشێلکارییەکی گەورەی سەروەری خاکی وڵاتەکەی لەقەڵمدا.بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ دوشەممە حکومەتی قوبروس ئیدانەی هەنگاوە نوێیەکەی حکومەتی تورکیای کرد بۆ ناردنی کەشتی دوەمی دەرهێنانی گازی سروشتی لە دەریای قوبروس و ئەو هەنگاوەی بەپێشێلکارییەکی گەورەی سەروەری خاکی وڵاتەکەی لەقەڵمدا.بەپێی یاسای نێودەوڵەتی دەریا پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری خاکی وڵاتەکەمانەلەمبارەیەوە نوسینگەی سەرۆکایەتی قوبروس لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە " بەپێی یاسای نێودەوڵەتی دەریا و یاسای نەتەوە یەکگرتوەکان جێگیرکردنی کەشتی دوەمی بۆ دەرهێنانی گازی سروشتی لەدەریای قوبروس پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری خاکی وڵاتەکەمانە ."لەماوەی چەند رۆژی رابردودا حکومەتی تورکیا ناردنی کەشتی (یاڤۆس)ی بۆ دەریای قوبروس راگەیاند، بەوەش لەماوەی دو مانگی رابردودا تورکیا دو کەشتی دەرهێنانی گازی سروشتی رەوانەی ئەو دەریایە دەکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending