English | عربي

ڕوونكردنەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران


ڕوونكردنەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران

2019/07/08 | 19:35

(هەواڵ كوردستان)-

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق روونكردنەوەیەكی لەبارەی دەنگۆی كەمكردنەوەی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی وڵاتەكە بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە دەنگۆ و هەواڵەكە هیچ بنەمایەكی نیە.

ئەمڕۆ دەنگۆیەك لە عێراقدا بڵاوبووەوە لەبارەی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە پرۆژە یاسای خزمەتی مەدەنی فیدراڵیدا.

لەمبارەیەوە حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند كە زوو زوو دەنگۆی ناڕاست لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبارەی مووچەوە بڵاودەكرێنەوە، لە راستیدا ئێستە هیچ هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لەئارادا نیە.

قەدۆ دووپاتی كردووەتەوە كە لە یاسای خزمەتی مەدەنیی فیدراڵییدا، هیچ دەستكارییەكی مووچەی فەرمانبەران نەكراوە، پەسەنكردنیشی هیچ كاریگەرییەكی خراپی بۆ سەر مووچە نابێت.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending