English | عربي

بەرپرسێکی پێشمەرگە دێرینەکان: ئەگەر پەکەکە بەڵگەی لایە کە یەکێتی سەرکردەکەی کوشتووە با بیخاتە ڕوو


بەرپرسێکی پێشمەرگە دێرینەکان: ئەگەر پەکەکە بەڵگەی لایە کە یەکێتی سەرکردەکەی کوشتووە با بیخاتە ڕوو

2019/07/08 | 19:35

(هەواڵ كوردستان)- ”ڕەنگە کۆبوونەوەکە کرابێت بەڵام دۆستانەی ئاسایی بووە“

بەرپرسێکی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات، ئەگەر بەڵگەیان لایە کە یەکێتی سەرکردەکەی کوشتوون، ئەوا ”با بەڵگەکانیان بخەنە ڕوو“.

 

پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ٧ی ٢٠١٩، کوژرانی سەرکردەیەکی پەکەکە لە چیای کورتەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کرا و پەکەکە ڕای گەیاند کە کۆبوونەوەی لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی ئەنجام داوە.

 

لەمبارەیەشەوە ھێرشی مەلا خدر، بەرپرسی شارباژێڕی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی ھیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ فەرماندەکەی پەکەکە نەبووە، ئەگەر پەیوەندییەکیش ھەبووبێت، لەسەر ئاستی ھاوسۆزیی نەتەوایەتی بووە.

گوتیشی: ”ڕەنگە فەرماندەکەی پەکەکە لەدەڤەری ڕاپەڕین لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی کوبووبێتەوە، بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەی ئاسایی بووە“.

 

جەختیشی کردەوە: ”ئەگەر پەکەکە کوشتنی فەرماندەکەی خۆی دەداتە پاڵ یەکێتی، ئەوە ھەڵەیەکی گەورەیە، چونکە یەکێتی ھەرگیز ئامادە نییە دەستی بە کوشتنی ھەڤاڵەکانی خۆی سوور باکات، بۆیە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە شتێکە درووستکراوی ناحەزانی یەکێتییە، دواجار یەکێتی حزبێکە پەیوەندی لەگەڵ ھەموو کەس و لایەنێکدا بەھێزە“.

بە بڕوای ئەو بەرپرسەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی، ”تاوانێکی گەورەیە پەکەکە کوشتنی فەرماندەکەی خۆی ئاراستەی یەکێتی بکات، بەڵام ئەگەر پەکەکە بەڵگەی لایە کە یەکێتی فەراماندەکەی کوشتووە، با بەڵگەکانی بۆ ڕای گشتی بخاتە ڕوو، ئەوکاتە یەکێتی بەرپرسیاریەتییەکەی ھەڵدەگرێت، بەڵام ئەوەی پێشمەرگەی دێرین بێت، بڕوا ناکەم خیانەت لە خاکەکەی و ھاوڕێکانی بکات“.

 

پێشتر رەهبەر سەید برایم، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو کە هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان دیار غەریب و کۆمەڵەکەیان لە ئارادا نەبووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending