English | عربي

بەڕێوەبەری نوێی بانکی ناوەندی تورکیا، بە "دزی ئەدەبی" تۆمەتبار دەکرێت


بەڕێوەبەری نوێی بانکی ناوەندی تورکیا، بە

2019/07/08 | 19:35

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-رێکەوتی 6ی ئەم مانگە، حکومەتی تورکیا، بەرێوەبەری بانکی ناوەندی وڵاتەکەی لەسەر کارەکەی لابرد و لە شوێنی ئەو جێگرەکەی بۆ پۆستەکەی دەستنیشانکرد، سەرچاوەی هەواڵی ئەو وڵاتەش بەڕێوەبەری نوێ بە "دزیی ئەدەبی" تۆمەتبار دەکات.

زانیاری لە بابەتی چەند نوسەرێکی ئەمریکی و ماستەرنامەیەکی دیکەی تورکی دزیوە

بەپێێ  چەند وێنەبەڵگەیەک مورات ئویساڵ، لە ماستەر نامەکەیدا کە ساڵی 2001  پێشکەشی زانکۆی مارامارا-ی تورکیای کردوە، بە ناونیشانی" هەڵئاوسانی ئابوری و ئامانجەکانی لە تورکیا و جیهان، زانیاری لە بابەتی چەند نوسەرێکی ئەمریکی و ماستەرنامەیەکی دیکەی تورکی دزیوە کە ساڵی 1998 بڵاوکراوەتەوە.

کەمال کزلجە، ئابوریناسی بەناوبانگی تورکیا، لە پێگەی فەرمی خۆی لو تویتەر، چەند وێنە بەڵگەیەکی بڵاوکردوەتەوە، کە دەریدەخات بەڕیوەبەری نوێی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە دزی ئەدەبی لە کەسانی دیکە کردوە لە ماستەرنامەکەیدا.

دزی ئەدەبی بریتیە لە، لەبەرگرتنەوەی ئیشی کەسانی دیکە و یان وەرگرتنی بیرۆکە رەسەنەکەی کەسانی دیکەیه‌

دزی ئەدەبی بریتیە لە، لەبەرگرتنەوەی ئیشی کەسانی دیکە و یان وەرگرتنی بیرۆکە رەسەنەکەی کەسانی دیکەیه‌،  بەڵام چەمکەکانی " لەبەرگرتنەوە " و " وەرگرتن" لە ئاست جدیاتی سەرپێچیەکە دانیە، یان به‌ ده‌ربڕینێكى دیكه‌ دزی ئەدەبی، بریتیە لە کرداری فێڵ کردن و ساختە کردن، کە هەریەکە لە دزینی کاری کەسێکی دیکە و درۆ کردنیش لەسەری دەگرێتە خۆ.بە گوێرەی یاسای ئەمریکا،  لە نەتەوە یەکگرتوەکان و زۆربەی وڵاتانی دیکە، ئەو دەربرینەی کە پێێ دەوترێ بیرۆکەی رەسەن بە مانای " سامانی رۆشەنبیری" دێت و پارێزراوە لە لایەن یاساکانی مافی لەبەرگرتنەوە هەر وەکو داهێنانی رەسەن،  بە گشتی زۆربەی دەربرینەکان مافی لەبەرگرتنەوەیان پارێزراوە ئەگەر تۆمارکرابن لە رێگای میدیایەک وەکو(کتێب یان فایلی کۆمپیتەری).








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending