English | عربي

یەکێتی ئەوروپا داوایەکی بەپەلە ئاراستەی ئێران دەکات


یەکێتی ئەوروپا داوایەکی بەپەلە ئاراستەی ئێران دەکات

2019/07/08 | 20:40

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-یەکێتی ئەوروپا داوای لەئێران کرد دەستبەجێ دەست لەپیتاندنی رێژەی زیاتری یۆرانیۆم هەڵگرێت، چونکە پێشێلکردنی بنەماکانی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 یە.بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی بی بی سی نیوز، ئەمڕۆ دوشەممە ماجا ماجا کۆچیان سیج وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند یەکێتییەکەیان زۆر نیگەرانە لە راگەیەنراوە نوێیەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنە بۆ لەسەدا 5 و پێویستە دەستبەجی ئەو وڵاتە دەستهەڵگرێت لە پێشێلکارییەکانی.سەرکردەکانی ئەوروپا ترسی ئەوەیان هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی خێرا پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی پێویستی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بەرزبکاتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئەوە رەتدەکاتەوە کە مەبەستی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بێت.ئێران سەرکردەکانی ئەوروپاشی بەوە تاوانبارکردوە کە نەیانتوانیوە ئابورییەکەی لەسزاکانی ئەمریکا بپارێزن و هەنگاوەکانیشیان هاوتەریبە لەگەڵ پلانی هاوبەشی رێکەوتنەکە.

لەوبارەیەوە وتەبێژەکەی یەکێتی ئەوروپا راشیگەیاندوە، لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی رێکەوتنەکە لەهەماهەنگیدان بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی داهاتویان لەچوارچێوەی کۆمسیۆنە هاوبەشەکەی رێکەوتنەکەدا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending