English | عربي

لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی حكوومه‌ت دڵنیاییان داوه‌ته‌ فراكسیۆنی پارتی


لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی حكوومه‌ت دڵنیاییان داوه‌ته‌ فراكسیۆنی پارتی

2019/07/08 | 21:15

(هەواڵ كوردستان)- K24- هه‌ولێر:

دوای ئه‌وه‌ی مەسرور بارزانی سیڤی کاندیدەکانی پۆستە وەزاریەکانى كابینه‌كه‌ی رادەستی پەرلەمان کرد و پەرلەمانی کوردستانیش رۆژی چوارشەممە کۆدەبێتەوە بۆ متمانەدان بە کابینەی نۆیەم.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاشکرای دەکات, هەموو ئامادەکارییەك بۆ متمانەدان بە کابینەی نۆیەم کراوە و هەموو فراکسیۆنەکانیش بەشداری کۆبوونەوەکە دەبن.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووش داوایەك ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات.

ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسبۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، له‌ په‌رله‌مان ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم كراوه‌ و هه‌موو رێككارێكی پرۆتۆكۆڵی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌واو كراون.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هیچ میوانێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ ئاماده‌ نابێت و رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن.

ئاشكراشیكرد، لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی حكوومه‌ت پابه‌ندن به‌ رێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی و له‌ لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ش دڵنیاكراونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌نگ به‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.

له‌كاتێكیشدا سەرجەم فراکسیۆنەکان بەشداری له‌ دانیشتنەکەی پەرلەمان دەکەن، بەڵام ئەو فراکسیۆنانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن دەنگ بە کابینەکە نادەن.

شێركۆ جه‌وده‌ت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووش دەڵێت: له‌ روانگه‌ی ئۆپۆزسیۆنبوونمانه‌وه‌ ده‌نگ به‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ناده‌ین، به‌ڵام چاودێرێکی باشی حکوومەت دەبین.

جه‌وده‌ت داواش له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت ده‌كات، كابینه‌كه‌ی ببێته‌ كابینه‌ی چاكسازی و پێویسته‌ ركابه‌ری نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵدا بێت و له‌ ئه‌نجامی ململانێكانی نێوانیان هاووڵاتی سوودمه‌ند بێت و مه‌به‌ست له‌و ناكۆكیه‌ بۆ پڕكردنی گیرفانی خه‌ڵك بێت.

پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە 23 ئەندام پێك هاتووە، کە سێ لە وەزیرەکانی ئافرەتن.

لە دوای متمانەدان بە کابینەی نۆیەم, سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان بەرنامەی 4 ساڵی داهاتووی کابینەکەی لە هۆڵی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران و رای گشتی دەخاتەروو.

H.B








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending