English | عربي

لاوێکی کورد ڕەخنە لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەگرێت


لاوێکی کورد ڕەخنە لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەگرێت

2019/07/08 | 22:20

(هەواڵ كوردستان)- "ھەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەمی شەڕی ئێوە و پەکەکەیە"

فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی ئەورووپا و جیھان کە ھاوکات گەنجێکی کوردە و نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ڕەخنەی لە موستەفا شەنتوب سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گرت و داوای لێ كرد چیتر ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان نەكەنە قوربانیی شەڕی خۆیان و پەكەكە.

فەلاح حەسەن لە دیدارێكدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پێیڕاگەیاندووە كە هەمیشە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان قوربانیی یەكەمی شەڕی نێوان سوپای توركیا و پەكەكە بوون.

لای خۆیەوە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دووپاتی برایەتی و دۆستایەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە هیچ كات لەگەڵ ئەوەدا نین خەڵکی بێ گوناح ببنە قوربانی ئەم ڕووداوانە و ھەردەم دژی ئەوەش دەبنەوە.

جێی باسە گەنجە کوردەكە بە سەرۆکایەتی شاندی لاوانی سیاسیی ئەورووپا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، بەشداری لە کۆڕبەندی پەرلەمانتارانی جیھان کردووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending