English | عربي

گەرمیان.. تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە


گەرمیان.. تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

2019/07/09 | 01:05

(هەواڵ كوردستان)-

ئێوارەی دووشەممە ته‌رمی گه‌نجێك له‌ گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان دۆزرایه‌وه‌.

موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: "ئێوارەی دووشەممە(٨-٧-٢٠١٩)له‌ گوندی سه‌ید خه‌لیلی نزیك لە شارۆچكه‌ی كه‌لار لە گەرمیان ته‌رمێك دۆزرایه‌وه‌".

ناوبراو ڕەتیکردەوە کە زانیاریی هەبێ لەبارەی ناسنامەی تەرمەکەوە بەڵام (باسنیوز) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگیی كه‌لاره‌وه‌ ئه‌وه‌ی زانیوە کە ، قوربانییه‌كه‌ له‌دایكبووی ساڵی 1984 و ناوی "ئه‌میر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د"ه‌و له‌رۆژی 14ی مانگی رابردووه‌وە دیار نه‌ماوه‌ و باری ده‌رونی ناجێگیر بووە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending