English | عربي

لاهور شێخ جەنگی:یەکێتیی تەنها لایەنە بتوانێت پارسەنگی ڕابگرێت


لاهور شێخ جەنگی:یەکێتیی تەنها لایەنە بتوانێت پارسەنگی ڕابگرێت

2019/07/09 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)- لاهور شێخ جەنگی جەختی کردەوە لە گرنگیی سپاردنی بەرپرسیارێتیی بە توانای نوێ لە نێو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دووپاتیشیکردەوە کە یەکێتیی تەنها لایەنە بتوانێت پارسەنگی هێز رابگرێت.

لە میانی بەڕێوەچوونی رێورەسمی کۆتاییهاتنی خولێکی ئەفسەران کە لە فەرماندەیی گشتی هێزەکانی 70 بەڕێوەچوو، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند کە لە ماوەی یەک دوو ساڵی رابردوودا توانییان بە برایەتی و تەبایی ریزەکانی یەکێتیی چەندین کۆسپی قورس تێپەڕێنن و بەرنامەشیان هەیە کە بە هەمان رۆحییەتەوە کار بۆ بەستنی کۆنگرە بکەن.

باسى لەوەشکرد،وەک چۆن لە نێو ریزەکانی پێشمەرگەدا توانای نوێ دەهێنرێنە پێشەوە و سپاردنی بەرپرسیارێتی پێیان، پێویستە لە نێو یەکێتیشدا بە هەمان شێوە توانای نوێ پێشبخرێن و رێزیش لە رابردووی ئەو کەسایەتییانەش بگیرێت کە بە درێژایی 40 ساڵی رابردوو لە نێو یەکێتییدا خەباتیان کردووە.

دوپاتیشیکردەوە کە پێویستیی یەکێتیی بۆ خەباتی گەلی کورد و رایگەیاند ،کە بە بێ یەکێتیی کوردبوون و کوردستان مەحاڵە و لەگەڵ ئەوەشدا کە یەکێتیی ئەگەر کەموکورتیشی هەبێت، بەڵام تەنها حزبە کە بتوانێت پارسەنگی هێز رابگرێت و بەرگری لە دۆزی رەوای گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان بکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending