English | عربي

پەیوەندیی بازرگانیی سلێمانی و ئێران ئەنجومەنی پارێزگای هێنایە دەنگ


پەیوەندیی بازرگانیی سلێمانی و ئێران ئەنجومەنی پارێزگای هێنایە دەنگ

2019/07/09 | 10:20

(هەواڵ كوردستان)- ئەندامێکی ئەنجومەن: ئاگامان لە ڕێککەوتنی پارێزگار لەگەڵ ئێران نییە

ماوەی هەفتەیەكە پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان سلێمانی و شاری سنەی كوردستانی رۆژهەڵات كە نوێنەرایەتیی ئێران دەكات، بووەتە پرسێكی گەرم، ئەوەش لە كاتێكدایە لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بێ ئاگایی خۆیان لەو پرسە دەردەبڕن و لە بەرنامەشیاندایە لەبارەی پشتگوێخستن و پرسوڕا پێنەكردنیان ڕووبەڕووی پارێزگاری سلێمانی ببنەوە.

 

لەمبارەوە چاودێرێكیش هۆشداری دەدات لە بوونی هەرجۆرە پەیوەندییەكی ئابوریی وڵاتان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكاوە.

 

كەریم عەلی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كە هاوكات نوێنەری گەرمیانە لەو ئەنجومەنە بە (باسنیوز)ی راگەیاند"  وەك لیژنەی وەزە و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاگامان لە هیچ رێكەوتنێكی یەكە كارگێڕییەكانی سلێمانی و جەنابی پارێزگار نییە لەبارەی دابینكردنی كارەبا بۆ سلێمانی".

 

گووتیشی: "بۆ ئەو مەبەستەش هیچ راوێژ و ئاگاداركردنەوەیەك بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نەكراوە و ئەوەی ئێمە ئاگامان لێ بووبێت دوا سەردانی هەفتەی پێشتری دكتۆر هەڤاڵ ئەبووبەكر بۆ ناساندنی ناودانی كورد بووە بۆ شاری سنە، بەڵام لە چوارچێوەی دیدار و سەردانەكاندا هەرچییەك باس كرابێت، ئێمە وەك ئەنجومەنی پارێزگا لێی بێ ئاگاین".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی زۆر سەردان و تاوتوێكردنی پرسی كەرتە جیاوازەكان لە سنووری سلێمانی دەکرێت و پرسوڕایان پێ ناكرێ، بۆیە وەك خۆی هێمای بۆ كرد، لەم رۆژانەدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە دادەنیشێت".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد دەبێت لە سەردانی یەكە كارگێڕییەكان بۆ پرۆتۆكول و رێكکەوتن لەسەر هەر پرسێك لیژنەكانی ئەنجومەنی پارێزگا لێی ئاگادار بن.

 

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، لەگەڵ پارێزگار تاوتوێی پرسی سەردانەكە دەكەن و لێ دەكۆڵنەوە بۆ ئەوەی بزانن بابەتەكە بۆ میدیایە یان رێكکەوتنی كردارەكەی دەكرێت.

 

كەریم عەلی، بڕوای خۆشی پیشان دا كە كێشەی كارەبا چارەسەركردنی هێندە قورسی نییە لە كوردستاندا، چونكە بۆ خۆم پێش چەند رۆژێك سەردانی چەمچەماڵم كرد بۆم دەركەوت وێستگەی غازی چەمچەماڵ توانای بەرهەمهێنانی 1500 میگاوات كارەبای هەیە و ئێستا 750 میگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، لەكاتێكدا مۆلیدە ئەهلییەكان لە تەواوی كوردستاندا 700  میگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنن، واتا كارەبای كوردستان چارەسەر بكات، بەڵام بایەخی پێ نادرێت ،سەرباری ئەوە لەڕێگەی خۆرەوە

 

ئەو لێدوانەی ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە كە لە ئێستا رێككەوتنێك بۆ دابینكردنی كارەبا لە ئێرانەوە بۆ سلێمانی ئیمزا دەكرێت.

 

لەمبارەوە بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای پارێزگای سنە رای گەیاندووە، توانایان هەیە لەرێگەی پارێزگای سنەوە كارەبا بگەیەننە هەرێمی كوردستان و ئێستاش بڕی ٣٠٠ مێگاوات كارەبا بە كەمترین تێچوو بۆ سلێمانی دابین بكەن، دەشتوانن لە داهاتوودا ئەو بڕە كارەبایە بگەیەننە ٩٠٠ مێگاوات.

 

هاوكات "سالار حسامەدین" بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی لەبارەی ئەو رێكکەوتنەوە رای گەیاند: "رێكکەوتن و پێداویستییەكانیان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئێرانەوە كارەبا بۆ ھەرێم دابین بكەن، بەڵام ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر چۆنیەتیی ھاوردەكردنی كارەبا، لە دوو رۆژی داھاتووشدا دەگەنە بڕیاری كۆتایی."

 

ئارام محەمەد، چاودێری سیاسی بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كاتێكدا ئەمریكا هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بە فشار لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا  گرێبەستی كارەبای نێوان ئێران و عێراق كۆتایی بێت، كەچی ئێستا سلێمانی تازە گربێبەستی كارەبا لەگەڵ ئێران واژۆ دەكات".

 

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەمریكا بۆ سەپاندنی مەرجەكانی بەسەر ئێراندا نیگەرانە لە هەر وڵاتێك، یاخود هەرێمێك پەرە بە پەیەوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئێران بدات".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending