English | عربي

وه‌زاره‌تی كاره‌با: پڕۆژه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك‌ له‌ هه‌ولێر سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت


وه‌زاره‌تی كاره‌با: پڕۆژه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك‌ له‌ هه‌ولێر سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

2019/07/09 | 11:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-به‌رپرسی تیمی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك له‌گه‌ڕه‌كی راستی لە شاری هەولێر رایگەیاند، پڕۆژه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك‌ له‌ هه‌ولێر سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.ئه‌ندازیار ژیار عه‌بدولغه‌زیز، به‌رپرسی تیمی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی راستی له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "كاره‌كانی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك به‌سه‌ركه‌وتویی به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئێستا له‌ گه‌ڕه‌كی راستی پرۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، رۆژانه‌ زیاتر له‌ 100 سه‌ندوق بۆ ماڵه‌كان ده‌به‌ستین كه‌ هه‌ر سه‌ندۆقێك دو تا شەش پێوه‌ری زیره‌كی تێدایه‌".ئاماژەی بەوەشکرد، "تیمه‌كان به‌چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و تاكه‌ گرفت كه‌ دێته‌ پێشمان بونی وایه‌ری زۆره‌ له‌سه‌ر ستونه‌كان كه‌ هی موه‌لیده‌ی ماڵان و هێلی ئینته‌رنێته‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نارێك راكێشراون".ئه‌ندازیار ژیار عه‌بدولغه‌زیز وتیشی، "بونی وایەری زۆر واده‌كات كه‌ نه‌توانین سه‌ندوقه‌كان له‌و ستونانه‌ ببه‌ستین، كه‌ ئه‌و جاڵجاڵۆكه‌ وایه‌رانه‌ی پێوه‌ شۆڕ بوەته‌وه‌، ئه‌وه‌ش زیاتر له‌ گه‌ڕه‌كه‌ میللییه‌كان هەیە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending