English | عربي

گۆڕان و یەکێتی بە مەرج دەنگ بە کاندیدانی یەکتر دەدەن


گۆڕان و یەکێتی بە مەرج دەنگ بە کاندیدانی یەکتر دەدەن

2019/07/09 | 11:55

(هەواڵ كوردستان)- پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەردوو فراکسیۆن ڕێککەوتنمان کردووە

ھەردوو فراکسیۆنی گۆڕان و یەکێتی بە مەرج ئامادەن دەنگ بە کاندیدەکانی یەکتر بدەن.

 

سەرکۆ گەڵاڵی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لەلایەن ھەردوو فراکسیۆنەوە رێککەوتن کراوە کە دەنگ بە کاندیدەکانی یەکتری بدەن.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کرد کە ئەگەر گۆڕان دەنگ بە جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیرەکانی یەکێتی بدات، ئەوانیش ”ئەخلاقیەن“ دەنگ دەدەن بە کاندیدەکانی گۆڕان.

 

لەلایەن خۆشیەوە جەلال محەمەد ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ (باسنیوز) گوتی: ”بڕیاری دەنگدانمان بە کاندیدەکانی یەکێتی لە دەسەڵاتی سەرۆکی فراکسیۆن و بزووتنەوەکەمان دایە“.

 

ڕوونیشی کردەوە کە سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان ئازادی کردوون، دەنگ بە کام کاندید دەدەن یان نا.

 

بڕیارە سبەی چوارشەممە ١٠ی ٧ی ٢٠١٩، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی دەنگدان بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت و تاوەکوو ئێستاش لەلایەن مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراوی پێکهێنانی حکوومەتەوە ناو و سیڤیی سەرجەم کاندیدانی وەزارەتەکان جگە لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending