English | عربي

سەرۆکی ئەمریکا لەگەل ئەم ولأتەدا پەیوەنديەکانى ئاسایی دەکاتەوە


سەرۆکی ئەمریکا لەگەل ئەم ولأتەدا پەیوەنديەکانى ئاسایی دەکاتەوە

2019/07/09 | 12:05

(هەواڵ كوردستان)- ترەمپ بە ستایشەوە باسی لەو وەبەرهێنانانە کرد کە قەتەر لە ئەمریکا کردوویەتی و جەختی لەوەشکردەوە کە وەبەرهێنانی نوێ لە رێگادایە و ئەوان ئێجگار بەمە خۆشحاڵن.

8ى تەمموز دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ شێخ تەمیم بن ‌حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، کۆبویەوە و ، ترەمپ بە ستایشەوە باسی لەو وەبەرهێنانانە کرد کە قەتەر لە ئەمریکا کردوویەتی و جەختی لەوەشکردەوە کە وەبەرهێنانی نوێ لە رێگادایە و ئەوان ئێجگار بەمە خۆشحاڵن.

وتیشی: قەتەر هاوپەیمانێکی مەزنی ئەمەریکایە و من و شێخ تەمیم پێش ئەوە ببم بەسەرۆک هاوڕێ بووین ئێستا هاوڕێی و هاوپەیمانین.

ئەو قسانەی سەرۆکی ئەمریکا لە میانی ئێوارە خوانێکدا لە واشنتۆن کە ستیڤن منوچین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، میوانداریی دەکرد، سەرۆکی ئەمریکا وتیشی “دەزانم کە هەموو شتێک (لە نێوان هەردوو وڵاتدا) زۆر باش دەبێت.

ئێوە هاوپەیمانێکی زۆر بەنرخن و لەبارەی بنکەیەکی سەربازیی گەورە و فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی، زۆر هاوکاری ئێمە بوون”.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending