سبەی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
بڕیارە سبەی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی تر ئەنجام بدات، دوای ئەوەی لە دواهەمین كۆبوونەوەیدا ڕۆژی یەكشەممەی رابردوو نامەی دەست لەكار كێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پەسەند كردبوو.
پەرلەمانی عێراق چەند پرۆژەیاسا و پرسێكی چارەنووسازی لەبەردەمدایە، لە نێویشیاندا پرۆژە یاسای كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و پرسی هەمواركردنەوەی دەستوور، هەروەها باسی كاندیدی چاوەڕوانكراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێ، كە دەبێ لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ناوەكەی بگاتە دەست.
ئەمەش لە كاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كار كێشاوه‌ی عێراق رایگەیاندبوو كە به هۆی ئه‌وه‌ی وڵات له قه‌یرانێكی به‌رده‌وام دابوو و پێشبینی ده‌كرا به ئاراسته‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر بڕوات، نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی دواخست و دره‌نگتر پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كرد.
عه‌بدولمه‌هدی دووپاتی له‌وه‌ش كردووەته‌وه كه پێویسته به زووترین كات سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ ده‌ستنیشان بكرێت.