English | عربي

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی چۆنیەتیی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاند


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی چۆنیەتیی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاند

2019/07/09 | 13:30

(هەواڵ كوردستان)- بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، خاوەن مۆڵەت دەتوانێت مانگێک پێش بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی، و بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، چۆنیەتیی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاو کردەوە.

ھەنگاوەکان: – نوێکردنەوەی پشکنینی چاو پێش سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ.

– پێویستە لەکاتی سەردانیکردن ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆی بھێنێت: ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی، کارتی زانیاری، یان کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری (ڕەسەنەکان و کۆپیی ڕەنگاوڕەنگ)، پشکنینی چاو و دوو وێنە.

ھەروەھا مۆڵەتە کۆنەکەی.

– نوێکردنەوەی مۆڵەت: 40 ھەزار دینار – سزای بەسەرچوونی مۆڵەت: 15 ھەزار دینار








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending