English | عربي

سوپای وردوخاشی عێراق و ئیرەیی بردن بە سەردەمی سایەی عەسکەر


سوپای وردوخاشی عێراق و ئیرەیی بردن بە سەردەمی سایەی عەسکەر

2019/07/09 | 14:45

(هەواڵ كوردستان)- شۆڕش، یان گۆڕانكارى؟! - 19

 

به‌شى سێیه‌م (پووچنوێگه‌رى)

من باسى (سوپا)م كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ى باسى نوێگه‌رى و ده‌وڵه‌تم كردووه‌، ناكرێت باسى سوپا نه‌كه‌م.بڕوانه‌ سه‌باره‌ت به‌ باس و خواسى (نوێگه‌رى)، باس و خواسى (سوپا) و (ده‌وڵه‌ت) چۆن ئاوێزان بووه‌!سوپاى تونس، كه‌ له‌ ڕووداوه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بیدا بێ لایه‌ن بوو، دواتریش پشتى له‌ (بن عه‌لى) كرد و پاشان مه‌ده‌نییانه‌ ڕه‌وتى خۆش كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ هه‌ر سوپایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو ئه‌زموونى ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌بوو. هه‌مان ئه‌و سوپایه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینه‌كانى ساڵى 1978 و 1984و له‌و ڕووداوانه‌دا، كه‌ به‌ (شۆڕشى نان) ناوى ده‌ركرد و ده‌ره‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئارد و شه‌كر و نان بوو، كوشتارگه‌ى گه‌وره‌ى نایه‌وه‌.سه‌ره‌نێزه‌ى تفه‌نگى سوپاى تونس له‌خۆڕا نه‌بوو ئه‌مجاره‌ و پاش ساڵانێكى زۆر پشتى كرده‌ (بن عه‌لى)، كه‌ خۆى كوڕى سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بوو.(موراد شابى) له‌ یه‌كێك له‌ فه‌سڵه‌كانى ئه‌و كتێبه‌ فه‌ره‌نساییه‌دا، كه‌ به‌ ناونیشانى (سوپاكان له‌ شۆڕشه‌ عه‌ره‌بییه‌كاندا: ڕۆڵ و هه‌ڵوێست)ه‌، به‌درێژى دێته‌ سه‌ر ئه‌م باسه‌ و ڕه‌گوڕیشه‌ى هه‌ڵوێستى سوپاى تونسى ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ مێژوو.

هه‌میشه‌ وه‌كوو ئێمه‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌ویش بۆ مێژوو هه‌ڵوێستى مه‌ده‌نییانه‌ى (حه‌بیب بۆرگێبه‌)یه‌.هه‌ڵوێستى مه‌ده‌نییان ‌و سوكلاریزمى ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵگاى داخراو، چه‌په‌كى ئایین، سه‌روسه‌وداى نوێگه‌ریى تونس و جیاوازیی ئه‌زموونه‌كه‌یه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌ رجه‌م وڵاتانى تردا، كه‌ ڕۆژگاریان ئامبازى ڕووداوه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى بووه‌.من له‌ ڕێكار و ڕه‌وتى ئه‌م نووسینه‌مدا، زۆر جار، ركه‌ به‌رده‌بازى (نوێگه‌رى) بووم، ئامه‌ژه‌م به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ (حه‌بیب بورگێبه‌) و (موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك) داوه‌. هیچ كام له‌م دووانه‌ دڵخوازى من نین، به‌ڵام هه‌ردووكیان كه‌ سه‌روسه‌ودایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه‌ هه‌ڵوێستى گرده‌بڕیان دژى (پیرۆزى) هه‌بێت، پڕگرنگ و كاریگه‌رن بۆ مێژووى خۆیان.لە ‌توركیادا ئێستا ڕه‌وتێكى ئیسلامپه‌روه‌ر زاڵه‌، كه‌س ناڵێت به‌ كورده‌كه‌ى خۆشمانه‌وه‌، سه‌د خۆزگه‌م به‌ زه‌مانى كه‌مالیزم، به‌ڵام كه‌سیش ئه‌م پیرۆزپه‌ره‌وه‌رییه‌ ئایدۆلۆجیستییه‌ ئیسلامییه‌ى پێ له‌وه‌ى پێشوو، باشتر نییه‌.له‌ تونسیش ڕه‌وتێكى میانڕه‌وى ئیسلامى، له‌به‌ر كولتوورى (بۆرگێبه‌) ده‌سته‌وەستانە ‌و ناتوانێت دژى هه‌ژموونى مه‌ده‌نیبوونێك ببێته‌وه‌، كه‌ خه‌ڵاتى نۆبڵى وه‌رگرتووه‌، جیهانى جیهانگیر سه‌پۆرتى كردووه‌،ئه‌زموونى سوپا و ده‌وڵه‌ت له‌ توركیا و تونس، دوو ئه‌زموونى ناوازه‌یه‌ سه‌باره‌ت (نوێگه‌رى) و دوو ئه‌زموونى  (پووچنوێگه‌رى))یشه‌ له‌ ئاوێنه‌ى باڵانماى وڵاتانى ترى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت وڵاتانى سه‌ر به‌ ڕووداوه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى.په‌یوه‌ندیى نێوان گۆڕانكارى و شۆڕش، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ زۆربه‌ى كات سه‌روسه‌وداى له‌گه‌ڵ شوناسى سوپادا هه‌یە.

جا له‌و شوێنانه‌ى سوپا نییه‌، هێزى چه‌كدار هه‌یه‌، میر و میرانى شه‌ڕ هه‌یه‌. هێز و چه‌ك به‌ده‌ستى كێ بێت، ئه‌وه‌ كاریگه‌رى دروست ده‌كات و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر گۆڕانكارى و زۆرجاریش له‌سه‌ر دروستكردنى شۆڕش هه‌یه.له‌ وڵاتى خۆماندا هه‌ندێك كه‌س به‌ خۆشخه‌یاڵى پێیان وابوو ئه‌گه‌ر به‌دواى به‌هارى (ئیخوان) و كه‌سانى تر بكه‌ون، گۆڕانكارى دروست ده‌كه‌ن، شۆڕشى ڕه‌گوڕیشه‌ هه‌ڵكێشى كۆمه‌ڵایه‌تى ئارا ده‌كه‌ن.نازانم به ‌ڕاستیان بوو، یان ڕاستگۆیانیان ته‌فره‌ ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر مل و ماڵى زیاترى بێنه‌وایایان بكه‌ون و بڵند ببن و باڵا ده‌ربكه‌ون و زیاتر بقۆزنه‌وه‌ و زۆرتر ببه‌نه‌وه‌ و بۆ به‌خت و پله ‌و پایه‌ى خۆیان بۆ سه‌ره‌وه‌ سه‌رتر بكه‌ون؟

وا زه‌مانێكه‌ و ناویان ناوه‌ ڕۆژانى (سه‌راى ئازادى) مه‌لا و ڕۆشنبیر و واعیز فوویان به‌ كه‌ڕه‌ناى ته‌فره‌داندا ده‌كرد و ده‌یانگوت: ئالێره‌دا مرۆڤێكى نوێ له‌دایك ده‌بێت!كام مرۆڤ بوو ئه‌وه‌ى له‌دایك بوو؟ئه‌وه‌ى نابووت كراو و نانیان بڕى و له‌ قات و قیت، قیڕى نه‌بوو؟!به‌ردێك له‌سه‌ر قسه‌ى زلى مه‌لاکانی ئەوێ و ڕۆشنبیر و واعیزه‌كان دانێ، چونكه‌ ئه‌وان درۆ ده‌كه‌ن و نێزه‌ى تفه‌نگى چه‌كدار و سوپا ده‌ىباته‌وه‌.

نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌مان ڕاستن، به‌ڵكوو له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان حوكم ده‌كه‌ن، ئه‌مان درۆ و ته‌فره‌ ده‌به‌خشنه‌وه‌!به‌هارى چى، به‌م هه‌موو درۆ و ته‌فره‌یه‌وه‌ خه‌زان هه‌یه‌ و هیچ به‌هار بوونى نییه‌.

به‌هار هه‌یه‌، به‌هارى سه‌د به‌هار هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ درۆ نا، به‌وه‌ى كه‌ ده‌كرێت هه‌بێت و كه‌مۆكه‌یه‌ و سه‌ره‌تایه‌، دروشمى دروشمباز نییه‌.له‌ چوارچێوه‌ى وڵاتانى به‌هارى عه‌ره‌بیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت په‌ژموردە ‌نییه‌ و نه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ خاوه‌نى ڕاسته‌قینه‌ى (ئامڕازه‌كانى سه‌ركوتكردن) و،سوپا له‌سه‌رووى دامه‌زراوه‌ى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ خاوه‌نى ئه‌و ئامڕازه‌وه‌یه‌، ئه‌و سه‌ردار و سه‌روه‌ره‌، نه‌ك ده‌وڵه‌ت!ئه‌مه‌ش دراماى گه‌وره‌ى (پووچنوێگه‌رى)یه‌!له‌ زۆرینه‌ى زۆرى وڵاتانى عه‌ره‌بیدا، هیچ كامیان ڕووداوى دراماتیكیى به‌ قه‌باره‌ى ئه‌وه‌ى عێراقیان به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌ و تاكه‌ وڵات،‌ كه‌ عه‌سكه‌ر تێیدا وردوخاش بووە ‌و پشتى شكاوه‌، كه‌چى له‌ هه‌مان كاتیشدا تاكه‌ وڵاته‌ ئیره‌یى به‌ ڕۆژانى سایه‌ى عه‌سكه‌ر ده‌بات و به‌ده‌م فرمێسكه‌وه‌ خۆ ده‌لاوێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و زه‌مانه‌ى، كه‌ تۆزێك (نوێگه‌رى) هه‌یه‌ و ئه‌م هه‌موو (پووچنوێگه‌رى)یە یه‌خه‌ى نه‌گرتووه‌!كه‌ عه‌سكه‌ر سه‌رداره‌ و بێ سه‌روودایى ئه‌م دیموكراسییه‌ى (پووچنوێگه‌رى) نییه‌!جاوه‌ره‌ تۆش ده‌ته‌وێت به‌م سه‌ره‌‌ قه‌ڵه‌مه‌ كۆتایى پێ بێنیت و بڵێیت هێشتا قسه‌م هه‌یه‌؟!قسه‌م هه‌یه‌ و ئه‌م هه‌موو چیرۆكى (پووچیه‌تى)یه‌م پێ نانووسرێته‌وه‌ و دواى نۆزده‌هه‌م ده‌چمه‌ سه‌ر بیست و كۆتایى به‌ حه‌لقه‌یه‌ك دێنم، كه‌ هێشتا كۆتایى نه‌هاتووه‌.

جارێكیان پیره‌مێرد نووسوویه‌تى:ماڵدار ماڵى برد، من ڕه‌زاى خوایى ماڵ له‌ كه‌مییه‌ و ڕه‌زا له‌ زیایى!

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending