English | عربي

کێشەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی تا ساڵی داهاتوو چارەسەر ناكرێت


کێشەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی تا ساڵی داهاتوو چارەسەر ناكرێت

2019/07/09 | 17:45

(هەواڵ كوردستان)-

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد پڕۆژەی ریسایکلینی سلێمانی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی خاشاكی سلێمانی، بەڵام تا نەورۆزی داهاتوو تەواو نابێت.

ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند وەک لیژنەی پلان و پڕۆژەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوونمان بۆ کێشەی دووکەڵەکەی سلێمانی، پێیانڕاگەیاندین کە پرۆژەی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکرێت، دەستی بە کارەکانی کردووە.

گوتیشی ڕیسایکلینەکە ھەر لە تەنیشت شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکە لە ناوچەی تانجەرۆی نزیک شاری سلێمانی و بڕی ٥٢ ملیۆن و ٨٧٢ ھەزار دۆلاری بۆ تەرخان کراوە، لەسەر ڕووبەری ٢١٢ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت، بەپێی پلانەکە بڕیارە لە نەورۆزی ساڵی داھاتوو پرۆژەكە تەواو بکرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکراشی کرد ئەو کارگەیە ٨٠%ی خۆڵ و خاشاکەکە دەگۆڕێت بۆ جۆرێک لە سووتەمەنی کە پێی دەگوترێت (RDF) کە جێگرەوەی سووتەمەنی کارگەکانی چیمەنتۆیە و ٢٠%یشی مادەیەکی بێ کەڵکە و جارێکی دی دەخرێتەوە ژێر خاک.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending