ئیعلانی شکستی ئەم حوکمڕانییە بکەن
خەدیجە عهبدولجهبار
- هەرێمی کوردستان وێڕای پەتای کۆرۆنا کە مەترسیەکی جددیە لەسەر گیانی هاولاتیان و ئەم دەسەڵاتەش هیج باکێکی نیە ، بەڕادەیەک بایکۆتی کارمەندانی تەندروستی و بەجێهێشتنی نەخۆشانی شێرپەنجەش ، ڕایناچڵەکێنێت کە لانی کەم خۆ هەموان دەزانین پارە هەیە، موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بکردایە.
- لەلایەکی ترەوە دەستەپاچەیی و فەوزا و بێ ئیدارەیی دامودەزگاکانیش بە پەرلەمانەوە ڕۆژ لە دوای رۆژ لە هەڵکشاندایە و بێ متمانەیی خەڵک بەم دەسەڵاتە گەیشتووەتە لوتکە.
- باشترین چارەسەر بۆ رزگاربوون لەم دۆخە لەبری ئەوەی بێن دیسان بەناوی پاراستنی قەوارە و دروشمی کوردایەتی و نەتەوەیی کە بە کردار لەماوەی ڕابردوو سەلماندیان ڕاستگۆ نەبوون و تەنها دروشمێک بوو بۆ قایم کردنی پێگەی حیزبی و شەخسی خۆیان بەکاریان هێنا ، تا ئەوەی کەماوە لە دەست دەرنەچێت ، چونکە ئەگەر ناچاری نەبێت خەڵک گەڕانەوە بۆ ژێر هەژمونی دەسەڵاتی بەغدا ، دوای ئەو دەیان ساڵە لەنەهامەتی بە چارەسەر نابینێت.
- بانگەشەی کوردایەتی و سەربەخۆیی بەدروشم و قسەی قەبە ناکرێ ، ئەوە دەبینین خۆشەویستانمان لەلایەک ئەم ڤایرۆسە تەنگی پێ هەڵچنیون ، لەلایەک خەڵک لەبرسانا پەنا بۆ خۆسوتاندن دەبات ، دامودەزگا حکومیەکان لەکاردەکەون بە هۆی بایکۆت و دەوام نەکردنەوە.
-لەلایەکی ترەوە لەشکری تورک و بیگانە تەراتینیانە لەناو هەرێمی کوردستان ، کەواتە باشترین هەنگاوی دڵسۆزانە بۆ پارتی و یەکێتی ئەوەیە ، ئیعلانی شکستی ئەم حکومرانیە بکەن و داوای پێکهینانی دەسەڵاتیکی رزگاری نیشتیمانی کاتی بکەن لەکەسانی خەمخۆر و ئەکادیمی و شارەزا تا نەخشەرێگایەک دابنێن بۆ دەربازبوون لەم دۆخە نەخوازراوە .
- هەموو ئەو درز و کەلەبەر و خاڵە شکستانەی جەند ساڵە بەهۆی ئیغراکردن و پارەو پلەو پۆست پێدان دەیانشاردەوە ئێستا هەشی و لەرزۆکی ئەو بناغەیە بەڕوونی دەرکەوتووە و پینەوپەڕۆ دادی نادات دەبێ هەر لەبناغەشەوە دەست بە چارەسەری بکرێت.