English | عربي

ئەو لایەنانەی باڵیۆزیان زۆرە هەوڵدەدرێت هیچیان پێنەدرێتپەرلەمانتارێك: عێراق 70 باڵیۆزی نوێ دادەمەزرێنێت و 12ی بەر كورد دەكەوێت


ئەو لایەنانەی باڵیۆزیان زۆرە هەوڵدەدرێت هیچیان پێنەدرێتپەرلەمانتارێك: عێراق 70 باڵیۆزی نوێ دادەمەزرێنێت و 12ی بەر كورد دەكەوێت

2019/07/09 | 21:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-حكومەتی عێراق 70 باڵیۆزی نوێ لەسەر ئاستی جیهان دادەمەزرێنێت و كوردیش 12 باڵیۆزی بەردەكەوێت، لەئێستاشدا لایەنە كوردییەكان لە گفتوگۆدان بۆ رێكەوتن لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی بەركەوتەی كورد.رێبوار كەریم، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە خەندان-ی ڕاگەیاند،"عێراق پێویستی بە 70 باڵیۆز هەیە، بڕیاردراوە لەو ژمارەیە 35ی باڵیۆزی لە فەرمانبەرەكانی وەزارەت دابنرێت بەتایبەتی لەوانەی كە پلەیان "مستەشارو وەزیر مفەوەز"ە شەش كەسیان كورد بن.وتیشی،"ئەو 35 باڵیۆزەی دیكە دراوەتە دەست كوتلە سیاسییەكان كە كاندیدی خۆیان پێشكەش بكەن و لەو ژمارەیەش شەش باڵیۆزی دیكە دەدرێتە كورد".هەندێك هێزی كوردی هەیە باڵیۆزی زۆرە، بۆیە ئەوانەی دیكەی دەرەوەی پارتی و یەكێتی كە باڵیۆزیان كەمە یان نیانە، دەدرێتە ئەوان

لەبارەی دابەشكردنی ئەو باڵیۆزانە لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند،"رۆژانە لە كۆبونەوەداین، بۆ ئەوەی بگەینە رێككەوتن، بەتایبەتی هەندێك هێزی كوردی هەیە باڵیۆزی زۆرە، بۆیە ئەوانەی دیكەی دەرەوەی پارتی و یەكێتی كە باڵیۆزیان كەمە یان نیانە، دەدرێتە ئەوان، بۆ نمونە پارتی لە باشترین حاڵەتدا دو باڵیۆزی بەردەكەوێت ئەگەر كەمتریشی بەرنەكەوێت، چونكە لە شەش باڵیۆزەكەی وەزارەت پارتی ژمارەیەكی باشی بەركەوتوە، بۆیە رەنگە هەر بەرینەكەوێت".ئاماژەی بەوەشكرد،"لەگرنگترین مەرجەكانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دەبێت باڵیۆز 10 مەرجی تێدابێت كە دو گرنگترین مەرجیان ئەوەیە دەبێت تەمەنیان لە نێوان 35-55 ساڵ بێت و مەرجی دوەمیش ئەوەیە دەبێت بە تەواوی ئینگلیزی و عەرەبی بزانێت، بۆیە دەبێت هەر لایەنێك كە ناوەكانی پێشكەشكردوە ئەو ناوانەی تێدابێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending